
خێزان بچوكترین و هەستیارترین دامەزراوەی پەروەردە و كۆمەڵایەتییە، پتەوی و بەهێزی ئەم دامەزراوەیە هۆكاری پتەوی كۆمەڵگەیە و پێچەوانەكەشی ڕاستە، چونكە لە باوەشی خێزاندا فێربوونی پڕەنسیپەكانی ژیان دەستپێدەكات.
دکتۆر بەختیار تاڵەبانی، مامۆستای زانکۆ و شارەزا لەبواری پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان به "هەوڵێر" ی ڕاگەیاند:" ئەو مرۆڤانەی لەژیاندا هەڵسوکەوت لەگەڵ یەکتر دەکەن، کردار و کردەوەکانیان ڕەنگدانەوەی ئەو زانست و ڕۆشنبیرییەیە کە لەناو مێشکیاندا هەیە
* کاڵ بونەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و خێزانییەکان بۆچی دەگەڕێنیتەوە؟
لەگەڵ زیاد بونی فشارەکان بۆ سەر تاکەکانی کۆمەڵگە و خێزان، ههروهها ئاڵۆزبوونی شێوازی ژیان و کار و کەسابەت و سەرقاڵ بووونی تاکەکان هۆکارێکە بۆ خۆشەویستی و سۆزی نێوانیان، بەداخەوە ڕۆژ بە ڕۆژ ئهم پهیوهندییه كۆمهڵایهتییه بەرەو کاڵبونەوە دهچێت و هەندێک جاریش بههۆی زیادبوونی فشاری دارایی و زیادبوونی پێداویستییەکانی ژیان لەسەر خێزانەکان، ئهم پهیوهندییه بهرهو لهناوچوون و داڕمان دهچن.
* ڕۆڵی پەروەردە لەپێگەیاندنی تاکی هۆشیار بۆ بونیادنانی خێزانێکی تەندروست چیە؟
پەروەردە بنچینەیەکی زۆر گرنگە بۆپێگەیاندنی تاکەکانی کۆمەڵگە، هەڵەیە ئهگهر پەروەردە به تهنها لهسهر وهزارهتی پهروهرده یاخود ئهوقاف قەتیس بکەین، بهڵكو "تەندروستییە، لەتاک و خێزان و کومەڵگەیە" چونکە ئەوە تاکە خێزان دروست دەکات و خێزانەكانیش كۆمهڵگه و شار و وڵات دروست دەکات، بۆیە ئەگەر ئیش لەسەر پەروەردەی تاک نەکرێت، ئهوه ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر خێزان و کۆمەڵگه
*پلانی پەروەردە بۆ پارێزگاری کردن لەخێزان و کۆمەڵگهیەکی تەندروست دەبێ چۆن بێت؟
هەرکارێک دەیکەین لەژیانماندا، پێویستە پلان و پڕۆگرامێکمان بۆی هەبێ، ئەگەر تاک یاخود خێزان یان کۆمەڵگە، پلانی تایبەتی نەبێ، ڕوبەڕووی پیلان گێڕی دەبێتەوە.
دانانی بەرنامە و پڕۆگرامێکی زۆر چاک بۆ بوارەکانی خوێندن،؟لەقۆناغی سەرەتای تاوەکوقۆناغی باڵا
یاخود گرنگی دان بەبواری ڕاگەیاندن، هەروەک له ئێستادا زۆرترین بەکارهێنه ری هەیە، وانەی پەرودەیی لەشێوازی کورتە فلم یاخود سیمینار یاخو زنجیرەی دیکۆمێنتاری کاری لەسەر بکرێت
کار لەسەر ئەو مامۆستا و کەسە بەئەمونانەبکرێت کەشارەزایی زور چاکیان هەیە لەسەر بواری پەروەرده بەرنامجی تایبەتیان بۆ ساز بکریت زەمینە سازی زۆر باشیان بۆ بکرێ بۆزیاتر برەودان بەتواناکانیان یاخود کەسانی پسپور لەدەرەوەی وڵات بانگێشت بکریت
*میدیا و ئامرازەکانی ڕاگەیاندن تاچەند هۆكارن بۆ لێکهەڵوەشاندنەوەی خێزانەکان؟ چی بکرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردن و کەمکردنەوەی زیانەکانیان؟
میدیا و ئامرازەکان یەکێکن لەخۆشترین و ئاسانترین ڕێگه بۆ باشتر کردن یاخود خراپتركردنی پەروەردە و کۆمەڵگە، ئەو بەڕێزانەی سەرپەرشتیاری وەزارەتی ڕاگەیاندن دەکەن ئەگەر لەلایەکەوە مرۆڤ بوون و ویژدان و ڕەوشت و ئەخلاقی کۆمەڵگە لێک نەدرێتەوە و هەست بەوە نەکەن ئەوکۆمەڵگەیە پێویستی بەچییە و هەست بە بەرپرسیارەتی نەکەرێت، تاک و خێزان لێکهەڵدەوشێنی، دواتر کۆنتڕۆڵکردنی زۆر ئەستەم دەبێ، بەداخەوە میدیا و ئامرازهكانی هۆکارێکی قێزەوەنن ئەگەر بەدیوە باشەکە بەکار نەهێنرێ، له ههمان كاتدا تاکەکان بزانن چۆن ڕاگەیاندن بەکاردێنن بۆئەوەی کەمترین زیانی هەبێ، بۆ نمونه:
١ـــ دەبێ یاسا هەبێ بۆ بەرنامە پەخش کردن.
٢ـــ مەرج هەبێ لەسەر ڕاگەیاندنەکان لەبەرامبەر هەر پڕۆگرامێکی تر پڕۆگرامێکی هۆشیاری و کۆمەڵایەتی و پەروەرووەیی هەبێ، بۆ پتەوکردنی خێزان و کۆمەڵگە.
٣ـــ سزا هەبێ بۆ ئەو کەناڵانەی کە کۆمەڵگه بەرەو پشێویی و لاری و هەڵوەشاندنەوە ببا.
٤ـــ هاوکاری مادی و مهعنەویی هەبێ بۆ ئەو کەسانە بکرێ کە پڕۆگرامی پتەوی پەروەدەیان هەیە.
*چۆن بتوانیین سۆز و خۆشەویستی بۆناو خێزانەکان بگێڕینەوە؟
سۆزو خۆشەویستی هەوێنی سەرکەوتنە، لەڕوی زانستییەوە سەلمێنراوە، مرۆڤ دەبێ خۆی سۆز و خۆشەویستی لەدڵیدا هەبێ ئینجا بیبهخشێت، لەڕوی زمانەوانییەوە دەڵێن مرۆڤ سۆز و خۆشەویستی تێدا خاڵی بێت هەربەخاڵی بوونیشەوە دەیداتەوە، نەبوونی خۆشەویستی بۆ ژینگەی دەوروبەر، ئاژەڵ، سروشت، بەدڵنیایەوە ناتوانێ ببەخشێ، دەبێ لەناو تاک بەتاکی خێزانەکان ئەو خۆشەویستییە دروست بکرێ هەر ئهوتاکە کە پڕە لەخۆشەویستی دەیبەخشێتەوە بەخێزان و کۆمەڵگە.
*جیاوازی ئاستی ڕۆشنبیری تاچەن هۆکارە بۆئەوەی کێشە لەنێوان خێزانەکان ڕوبدات؟
ئەو مرۆڤانەی کەلەژیاندا هەڵسوکەوت لەگەڵ یەک دەکەن کردار و کردەوەکانیان ڕەنگدانەوەی ئەو زانست و ڕۆشنبیرییەیە کەلەناو مێشکیاندا هەیە، بۆیە هەرکاتێ تاکەکان ئاستی ڕۆشنبیریان باش بوو، ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی و ئابوری و سێکیسی .. هتد بەڕێوەبردنی شێوازی چارەسەرکردنی کێشەکانیان باشتردەبێت.
*گیانی هاوکاری تاچەند ڕۆڵی ماوە لەناو تاکەکانی کۆمەڵگە؟
هاوکاری کردن یەکێکە لەوسیفەتە جوانانەی، کە دروست کەری هەوێنی سۆز و خۆشەویستییە، هاوکاری تاکەکانی خێزان هۆکارێکە بۆخۆشبەختی زیاتریان، بەڵام بەداخەوە لەگەڵ زیاتر بونی فشارەکانی ژیان ئەم گیانی هاوکارییە کەم بۆتەوە ڕەنگە بپرسرێ بۆچی؟ له وڵامدا دهڵێین"
١ـــ زیاد بونی فشاری دارای لەسەر کۆمەڵگە سەرقاڵ بونی هەرتاکێک بەپەیداکردنی بژێوی ژیانی خۆی.
٢ـــ بڵاو بونەوەی مرۆڤەکان لەیەکتری، لەئەنجامی گەوەرەبوونی شارەکان.
٣- بڵاو بوونەوەی نەخۆشی و پەتا وەک ئەمساڵ و پەتای کۆڕۆنا.
٤ـــ دروستبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان.
٥ـــ کەمبوونەوەی تاڕادهیەک ئاستی ئاینی.
هاوژین عەبدولواحید