تشرینی دووەم 30, 2021

زۆرترین بینراو دیمانه‌

Error: No articles to display

وتەبێژی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان: لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێک و ٨٨٠ هەزار ئۆتۆمبێل هەنعەمیدی هاتوچۆ ئەسعەد مەلا کەریم، وتەبێژی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "هەولێر" دیارکرد، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێک و ٨٨٠ هەزار ئ

عەمیدی هاتوچۆ ئەسعەد مەلا کەریم، وتەبێژی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "هەولێر" دیارکرد، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێک و ٨٨٠ هەزار ئۆتۆمبێل هەن، رۆژبەڕۆژیش ژمارەکە زیاتر دەبێت، بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ پێویستە پێدانی مۆڵەتی شۆفێری توند بکرێت، کە ئێستا لە بەرنامەدایە، شێوازی مۆڵەتدان لە هەرێمی کوردستان یەکبخرێت کە تا ئێستا یەکنەخراوە، لەگەڵ دابینکردنی گواستنەوەی گشتی و بە دووسایدکردنی رێگاکانی دەرەوەی شارەکان.

لە بەشێک لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و شارەکانی عێراق بازرگانان ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بە قاچاخ هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکەن و لە بازاڕەکان ساخ دەکرێنەوە، کە زۆرجار ئەو ئۆتۆمبێلانە کێشەیان بۆ هەرێمی کوردستان دروست کردووە، کە بە گوتەی بەرپرسانی هاتوچۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە کێشەیەکی گەورەیان بۆ بواری هاتوچۆ دروست کردووە و ناتوانین وەکو پێویست ئیجرائاتیان لەگەڵ بکەین، ئەوەش لەبەر ئەوەیە تابلۆ و خاوەنەکانیان دیار نییە.
لە پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، چەندین جۆر ئۆتۆمبێل کڕین و فرۆشتنیان پێوەدەکرێت، لە وڵاتان هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون، ئەو ئۆتۆمبێلانەش مەرج و تایبەتمەندیی خۆیان هەیە کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ هاوردەکردنیان دیاری کراوە، بەڵام بەدەر لەوانە لە بەشێک لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و شارەکانی عێراق ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا هاوردە دەکرێن، کە هیچ زانیارییەکی لەسەر نییە و ناسنامەی فەرمیی نییە، تا مامەڵەی فەرمیی پێوە بکرێت.
* چەند ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان هەن؟
- لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێک و ٨٨٠ هەزار ئۆتۆمبێل هەن، رۆژبەڕۆژیش ژمارەکە زیاتر دەبێت، چەند ژمارەیان زیاتر بێت قەرەباڵغی زیاتر دەبێت، بۆیە پێویستە حکوومەتی هەرێم جددیتر بێت لە دابینکردنی گواستنەوەی گشتی.
* بۆچی تا ئێستا ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان تۆمار نەکراون؟
- ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێ سەرەتانە لەلایەن هاتوچۆی شارەکان ئامار کران و رادەستی وەزارەتی ناوخۆ کراون، کە ئەو کات زیاتر لە ١٩ هەزار ئۆتۆمبێل ئامار کران، بە تەئکید ژمارەکە زیاترە، بەڵام هەموو ئامار نەکراون، ئێستا چاوەڕوانی وەزارەتی ناوخۆ دەکەین لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی شارەکان بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدەن.
* هۆکاری زۆربوونی رووداوەکانی هاتوچۆ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
- رووداوەکانی هاتوچۆ زۆر بوونە، بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانیش پێویستە پێدانی مۆڵەتی شۆفێری توند بکرێت. ئێستا لە بەرنامەدایە، شێوازی مۆڵەتپێدان لە هەرێمی کوردستان یەک بخرێت کە تا ئێستا یەکنەخراوە، لەگەڵ دابینکردنی گواستنەوەی گشتی، هەروەها بە دووسایدکردنی رێگاکانی دەرەوەی شارەکان، هەروەها لە بەرنامە دایە لە قۆناغەکانی خوێندن لەسەر هۆشیاری هاتوچۆ بخوێنرێت، لەگەڵ چەندین بەرنامەی دیکە کە لە رێی کارمەندانەوە دەکرێت، بە چەسپاندنی یاساکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان.
* بۆچی لە زۆربەی رێگاوبانەکانی دەرەوە هێماکانی هاتوچۆ نین؟
- نەبوونی هێمای هاتوچۆ لە هەندێک رێگاوبان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو رێگاوبانانە نوێن، یان پێشتر لێیان هەبووە و تێکچوون و چاک نەکراونەتەوە، هەروەها قەیرانی دارایی هۆکارە بۆ نەبوونی هێمای هاتوچۆ لە هەموو رێگاوبانەکان، بەڵام لەگەڵ ئەوەش لە زۆربەی رێگاوبانەکان هێماکانی هاتوچۆ دانراون، ئەگەر شۆفێران پابەند بن بە هێماکانی هاتوچۆ رووداوەکانی هاتوچۆ کەمتر دەبنەوە، چونکە ئەگەر پێگر بن بە یاساکانی هاتوچۆ کەمتر زیانیان بەر دەکەوێت".

 

© 2017 Hawler