ئەم پەڕەیە چاپ بکە

دەوڵەتێكی نافیدڕاڵی..!

ئەسعەد عەدۆ

 

کاتێ گەیشتمە ئەوروپا هەوڵمدا باس لە گیروگرفتی ڕەوەندی کورد بکەم ، بۆیە هەرزوو بابەتێکم لەسەر ناونووسکردنی ئەو منداڵانە کرد کە لە ئەوروپا لەدایک دەبن .. کاەێ لە هاویندا بۆ سەردانی کوردستان دەگەڕێنەوە پێویست دامودەزگاکانی حکومەت کارئاسانیان بۆ بکەن تا نێویان لێرەدا تۆمار بکرێت چونکە مەسەلەی ژمارە تا ئێستا لەنێو سیاسەتی عێراقی نادەوڵەت هەیە وەک ڕێژەی دانیشتووانی کورد لەعێراق بۆ کورسی پەرلەمانی ، ژمارەی فەرمانبەران ، ڕێژەی کورد بۆ نێو سوپا ، دبلوماسی ......هتد .
بەڵام بەداخەوە ئەوکات هێندێ دەزگا باوەڕیان بە دیکۆمێنتەکانی وڵاتانی ئەوروپا نەبوو بۆیە پەنایان بۆ لێژنەی پزیشکی دەبرد کەمهیچ ئامێرێکی مۆدێرنیان نەبوو تا تەمەن دەست نیشان بکات لەبەرهێندێ بیرۆقراتی نێو دەزگاکان هۆکارێک بوو بۆ ساردبونەوەی خەڵک لەناو نووسینی منداڵەکانیان ..
ئەوەیان خۆمان وەک کورد هۆکار بوین ! کاتێ بەدەستی خۆمان لە ۱٦ ئوکتۆبەر خۆڵمان بەسەر خۆماندا کرد .. بڕیارە شۆفینیەکانی العبادی کە هەموو شتی ئاسمان و ڕێسمانی لەکورد قەدەغە کرد لەو ڕۆژەوە تا ئێستا دارودەستەکانی شیعە لە باڵیۆزخانەکان ، لە هەموو کونوکەلەبەری دامودەزگاکانی عیراق ڕێز لە نووسینی کوردی فەرمی نانێن بەتایبەت نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێم لە وڵاتانی دونیا !
بەنموونە جاران دیکۆمێنتەکانی حکومەتی هەرێم
کاری پێ دەکرا بەڵام بۆ نووێکردنەوەی پاسەپۆرتی ئەوروپاش (ئەوانە لە کوردستان دەژیان) بێ مۆری کونسلیە یان بالیۆزی عێراقی هیچ دیکۆمێنتمان باوەڕپێکراو نەبوو ! بەداخەوە
بۆیە حکومەتی هه رێم بە ماندوبونێکی زۆر توانی نووسینگەی وەزارەتی دەرەوە لە هەولێرو سلێمانی بکاتەوە کە ئیشوکاری خەڵکی زۆر سووک کردوە .
ئەوەی ئەوڕۆ مەندەهۆشی کردم ئەوەیە کە لە دەزگای کارتی نیشتیمانی روویدا ، سەرەتا سوپاسی یەکە یەکەیان دەکەم لە بەڕێوەبەرەوە تا کارمەندێک لەسەر ماندوبوونیان بەڵام بەدەست خۆیان نیە کەناتوانن بە نموونە (شەهادەی ژیان) يان بریکاری (الوكالات) کە لە نوێنەرایەتیەکانمان لە دەرەوەی کوردستان بۆ بەغدا بنێرن چونکە دەیگەڕێننەوە !
هەرچەندە لەڕوانگەی دەستووری عێراق زمانی کوردی زمانی دووەمی فەرمی عێراقە هەروەها حکومەتی هەرێم بەهەموو دەزگاکانیەوە بەشێکن لە عێراقی فیدڕاڵیەت ، پیاو نازانێ ئەوە چ پێوەرێکە؟ بانێک ودوو هەوایە یان پێت دەوەستم ڕاناوەستم ، هەروەها باسم لەوەش کردوە کە بەداخەوە تا دێت مافە ڕەواکانمان لە واژۆیەک ، دیکۆمێنتێک ، بڕە پارەیەک قەتیس دەبێتەوە !
بۆیە پێویستە لەمەودوا بە ووردی لەدامەزراندنی حکومەتی مەرکەزەوە ئەو ووردەکاریانە باسکبرێت و دوانەخرێ .. سڵاوم ئاراستەی سەرکەوتنی میڵەتە