ئەیلول 19, 2021

ھاودەنگ فاروق

 

لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا، میدیا ئەرک و بەرپرســـیارێتی قورســـی لە سەر شـــانە، هەڵبژاردن تەواو دەبێت، لێ ئەرکی میدیایی بەردەوام دەبێت بۆیە لە گەیاندنی ڕاستییەکان و ڕەخنەی بەرپرسیارانە وخەمی خەڵك و خزمەتی بەهاکان، خاک و نەتەوەو نیشتمان میدیای كوردی لەبەردەم تاقیكردنەوەدایە.
مخابن بەشـــێک لە میدیای کوردی،لە ناو فەوزای سیاســـیدا ئەركی ڕاستەقینەی خۆیان ون كردوە، ئاگری فیتنەی ناكۆكی خۆش دەكەن و بە ورووژاندنی پرس و بابەتی ناڕاســـت و ناڕەوا، هەوڵ دەدەن كەشـــوهەوایەكی نالەبارو پڕ لە دڵەڕاوكێ و ترس و تۆقاندن دروست بكەن. لەم نێوەندەدا، سەندیكای ڕۆژنامەنووسان و وەزارەتی ڕۆشنبیری، پێویستە بەئەركی چاودێری و دیسپلینی میدیاكان هەستن و، زەبتی ئیقاعی كاری پرۆسەی میدیا بكەن، سزای ئەوانە بدەن كە لە ئیتیكی ڕۆژنامەوانی پیشەیی دەردەچن، پاداشتی ئەو دەزگا و ڕۆژنامەوانانەش بكەن، كە پابەندی ئەخلاقی ڕۆژنامەوانی و بنەماكانی كاری پیشەیی دەبن. دیارە كەشـــوهەوای جیاجیا دێنە پێشـــەوە، وەكو، كەشـــی ناكۆكیی و قەیرانەكان، هەڵچوونی حزب و كاندیدەكان، ئاڵوگۆڕە سیاسییەكان، ئەو كەشوهەوایانە دەبنە تاقیكردنەوەی كردەیی بۆ ئاست و ئیلتیزامی دەزگاكانی ڕۆژنامەگەری بە هەموو بەشەكانییەوە.
لەئیستاشـــدا كەلە نـــاو ژینگەی بانگەشـــەی هەڵبژاردندا دەژین، پێویســـت هەموو دەزگا میدیاییـــەكان، بەگیانی بەرپرسیارێتی و پیشەیی باڵاوە مامەڵە بكەن و، پارێزگاری لە سایكۆلۆژیای كۆمەڵگە بكەن، دروشم و هەواڵ و زانیاری دروســـتكراو و هەڵە و بەئەنقەست لەناو خەڵكدا بڵاونەكەوە. یاســـای كاری ڕۆژنامەوانیش پراكتیزە بكرێت و، تەواوی پرۆسەكە بەگەزوجاوی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان بكێشرێت.

© 2017 Hawler