ئەیلول 19, 2021

ھۆشیار سیوەیلی

دەشێت ئەمە سەرەتای گۆڕانکاریی بێت لە سیاسەتی ئەمەریکادا!
(رەزامەندی حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکان بۆ پێدانی قەرزەکە، ڕازیبوونێکی ناراستەوخۆی ئەمەریکایە بە بەرێوەبردنی سەربەخۆی سامانی نەوت و غاز لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە.)
ئەمەی ســـەرەوە بەشـــێکە لە ڕاپۆرتێک لە لایەن (ئیراک ئۆیل ریپۆرت-IOR ) لە ڕۆژی 8 ئەیلولـــدا بڵاوکراوەتەوە دەربارەی پێدانی قەرزێکی 250 ملێۆن دۆلاری بـــە گروپی (پێرڵ پەترۆلیـــۆم) کە پێکهاتوە لـــە کۆمپانیای (دانا گاز) و (کرێســـەنت پەترۆلیۆم) و چەند کۆمپانیایەکی تر. قەرزەکە لە لایەن ناوەندی هاوکاری دارایی بۆ پەرە پێدان (DFC) ئەمەریکی دەدرێت بە پێرڵ
پەترۆڵیۆم بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر.
قەرزەکـــە، کە یەکـــەم قەرزە DFC لە بـــواری پەرەپێدانی نـــەوت و غازدا بیداتە کۆمپانیایەکی غەیرە ئەمەریکی، ئاســـتی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەگەیەنێتە زیاتر لە 900 ملیۆن پێی سێجا، واتە دوو هێندەی ئاستی
بەرهەمهێنانی ئێستا. هەروەک ســـایتەکە نووســـیویەتی، ئەمە پێچەوانەی سیاســـەتی ئیدارەکانی پێشـــوە، کە هۆشـــدارییان داوەتە کۆمپانیاکان دەربارەی مەترسییە یاسایی و سیاســـییەکانی ئیمزاکردنی گرێبەســـتی نەوت لە گەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا. بریـــارە پـــرۆژەی پەرەپێدانی غـــازی کۆرمۆر لە ســـاڵی 2023 تەواو ببێت و کاریگەری باشـــی لەســـەر زیادکردنـــی بەرهەمی کارەبا هەبێـــت لە هەرێمی کوردستان. پشـــتگیریی دارایی دەزگایەکی فەرمی دەوڵەتـــی ئەمەریکی بۆ گروپی پێرڵ پێترۆڵیۆم پشـــتگیرییە بۆ کەرتی نەوت و غـــازی هەرێم و ڕەنگە دواتر ڕێگا خۆشـــبکات بـــۆ مامەڵەکردنی حکوومەتـــی ئەمەریکی لە گـــەڵ ئەم کەرتە بەشیوەیەکی ســـەربەخۆ و پێچەوانەی سیاسەت و خواستی بەغدا. ئەگەریش هەیە کە مەبەســـتی ســـەرەکی لەم هەنگاوە بریتیبێت لە زیادکردنی ئاســـتی بەرهەمهێنانـــی غاز لە عێراق بۆ کەمکردنەوەی پشتبەســـتنی عێراق بە غازی ئێران. لـــە هەردوو بارەکەدا، پشـــتگیری دارایی ئەمەریکا بـــۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردســـتان، ئاکامی باشـــی سیاســـی و ئابووری و ئەمنی بۆ هەرێم دەبێت

© 2017 Hawler