ئەم پەڕەیە چاپ بکە

مرۆڤ، ناعەدالەتییەکەی زیاترەلە مەنتقەکەی

گوھدار ئاکرەیی

 

لە سەرەتای مێژووی مرۆڤایەتی، مرۆڤەکان هەوڵی زۆر یان داوە، بۆ ئەوەی قوفڵی نادادپەروەری بشکێنن، بەڵام هەوڵەکە سەری نەگرتووە و ئەو شتانەی پێ لەناو نەچووە کە رۆڵی هەیە لە خولقاندنی ئەم نادادپەروەریەدا؛ چونکە یەک لە فاکتەرە هەرە بەهێزەکان، کە ڕاستەوخۆ کار دەکاتە سەر رادەی نادادپەروەری، سروشتی مرۆڤ خۆیەتی. لە بنەڕەتیشدا، مرۆڤ بوونەوەرێکی مەنتقی نیە، وەکچۆن زانستی سایکۆلۆجیای کۆمەڵایەتی سەلماندوویەتی.
جا بۆ زیاتر ئاشنا بوون و بەرچاو روونی ئەم زانستە!
زانستی سایکۆلۆژیی. وەکوو هەموو زانستەکانی تر، تایبەت مەندی خۆی هەیە، تایبەتە بە لێکۆڵینەوەی ئەو هەموو گۆڕانکاریە بەردەوامانەی لەناو لەش و هەست و هزرەکانی مرۆڤەوە روودەدەن . لە دەرئەنجامی ئەو کارلێکردنەی مرۆڤ، بە هەریەک لە ژینگەی ئاینیی و ژینگەی سیاسی و ژینگەی هونەری و .. هتد، وە بەتایبەتی ئەوەی ئێمە مەبەستمانە، ژینگە کۆمەڵایەتییەکەی مرۆڤە . کە کاریگەری راستەوخۆی، لەسەر رەفتارەکانی مرۆڤەوە دەنێتەوە، لەهەموو قۆناغەکانی ژیانیدا و، لەگەڵی دانەبڕاوە . هەر لەبەرئەوەیە، زیاتر لە نیوەی هەموو بڕیارەکانی مرۆڤ! مەبەست دارن. ئامانج و مەبەستی تایبەتی خۆی لەپشتەوەیە، لەکاتی هەر بڕیارێک، هەموو ئەو هەستە، ورژێنەرانەی جیهانی دەرەوە و جیهانی ناوەوەی تاکەکە، خۆیان بەسەر هزرەکانیەوە فەرز دەکات، کە گرنگی بەو شتانەوە بدات، کە لەگەل ویست و حەزوو ئارەزووی دەگونجێت. بەمەش لەراستیدا ژیان، شایانی باس کردن نابێت، گەر بەرەنگاری ئەم نا عەدالەتییە نەبینەوە. کەلەپێکهاتەیدا، لەسەر بنەمای حەزوو چێژ و ئارەزوو و ویستی تاک، دروست بووە! کە رۆلی سەرەکی لە پرۆسەی نادادپەروەری ئەم جیهانەوە هەیە. تادێت زیاتر حەوانەوەی مرۆڤ، کەمتر دەبێت . بەڵام ئەگەر لایەنی مەنتیقیەت وەرگرین. دەبینین، رێک بەپێچەوانەی، هەموو ئەو پاڵنەر و حەزوو ئارەزووی تاکە کەسییە. گشت کارەکانی، هەمەلایەن و هاوسەنگن. لەپێناو پێداویستیەکانی مافی بەرامبەرە، دوور لە هەموو دەمارگیریە، نەتەوەیی و ئاینی و سیاسی و مەزهەبییەکانە بەبێ جیاواز، وە بەتایبەتی دژ بە بەرژەوەندی یەکانی تاک و تایبەتە . جا ئەوەی جێی زۆر سەرنجە! مرۆڤەکان بەگشتی، زۆر بەجوانی، دەرنجامی شتە مەنتیقییەکان دەناسنەوەو خۆشیاندەوێن، بەڵام بەکردار بەکاری ناهێنن ! هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کاتێ تاکێک کە بڕیارێکی مەنتیقی دەدات! خۆی بێبەش دەکا، لە زۆر چێژوو و ئارەزوو خۆشیەکان، ئەمەش کارێکی قورسە! چونکە هەموو مرۆڤێک، خۆی بێبەش ناکات لەپێناو کەسانی بەرامبەر، ئەم کەسانە دەگمەنن، یا زۆر کەمن . چونکە سروشتی مرۆڤ، حەزی لەشتی سادەو ئاسان و خۆشە، شتەکان بەئاسانی بەدەست بێن، خۆ بێبەش کردن لە چێژوو خوشی، کارێکی قورسە بۆ مرۆڤەکان بەگشتی. کەواتە ئەمەشیان بۆ خەتای سروشتی خودی مرۆڤ دەگەرێتەوە. لەکۆتاییدا، تا حەزوو چێژوو ئارەزوو شتی ئاسان و خۆش.. هتد، بڕیارەکانی مرۆڤ
بن ! مەنتقیەت و عەدالەتی بوونی نابێ