ئاب 04, 2021

حەمەسەعیدحەسەن

 

ئایا نووســـەر و بەرهەمەکەی، یـــان هونەرمەند و کارە هونەرییەکەی، یەکێکـــن یان لە یەک جیاوازن؟ ئەگەر یەکێکـــن، نەدەبووئەکادیمیای ســـوێد خەڵاتی نۆبێڵ بە نووسەری نەمسایی: پیتەر هانکە ببەخشێت کە شـــێلگیرانە داکۆکیی لە تاوانکاری جەنگ: ســـلۆڤۆدان میلۆسیڤیچ دەکـــرد. لە کاتێکدا دونیا بەشـــێک لە (ســـەرب)ەکانی بە تاوانکاری جەنـــگ دەزانی، پیتەر هانکە بە دادپەروەری لە قەڵەم دەدان! ئەگەر نووســـەر و کارە ئەدەبییەکەی یەکێکن، نەدەبوو ڕەخنەگران بەرانبەر نووسەری فەرەنسایی: گابریڵ ماتزنێف کڕ و بێ هەڵوێست بن، کە بە
عالەمی ئاشکرا پیدۆفیل بوو.
یـــان ئەوەتا کاری ئەدەبی لە ئەدیب جیـــا دەکەینەوە، یان ئەوەتا لەبەر تیشـــکی هەڵوێســـتی ئەدیبدا حوکم لەســـەر بەرهەمی ئەدەبی دەدەین و ئەگەر ئاکاری نووســـەرمان پێ پەسەند نەبوو، بەرهەمیشی پەســـەند ناکەین.
زیاتر ئەو تێڕوانینە زاڵە کە نووسەر و نووسینەکەی یەکێکن، ئەوە بۆیە، زۆر جار شـــاعیر لەســـەر شـــیعر و ڕۆماننووس لەســـەر ڕۆمان سزا دەدرێن، وەک شاڕڵ بۆدلێر لەسەر گوڵە خراپەکان و گوستاڤ فلۆبێر لەسەر مەدام بۆڤاری سزا دران.
هەن پێیان وایە، هەقە لەســـەر بناغەی بەهای بەرهەمە ئەدەبییەکە حوکم بدەین، بە چاوپۆشـــین لە ئاکاری نووســـەرەکەی، ئاخر وای بۆ دەچن، ئاکار و داهێنان دوو بواری جیاوازن و نابێت بۆ هەڵسەنگاندنی داهێنـــان، هەقی ئـــاکاری داهێنەرمـــان هەبێت. نووســـەر دەزانێت نووســـینەکەی بەشێکە لە خۆی و بەرپرســـە بەرانبەری، ئەگەرنا نە هایدگـــەر بڵاوکردنەوەی (دەفتەرە ڕەشـــەکان)ی بۆ دوای مردنی دوا دەخســـت، نە هەژار موکریانی بڵاوکردنەوەی (چێشـــتی مجێور)ی بۆ پاش مەرگی هەڵدەگرت. پێم وایە هەقە هەر چیمان نووســـی، کاتێک لە ژیانداین و بە ناوی ڕاستەقینەی خۆمانەوە بڵاوی بکەینەوە، ئەگەرنا خوێنەر مافی خۆیەتی، گومان لە بوێری و لە ڕاستگۆییمان بکات.
بیســـت ساڵ لەمەوبەر ئەز لە قاهیرە بووم، سەروەختی بەڕێکردنی تەرمی سوعاد حوســـنی لە مزگەوتەوە بۆ گۆڕستان، زۆرێک لە ژنانی باڵاپۆش و پیاوانـــی ڕدێندرێژ کە لەبەر قاپیی مزگەوتەکەدا وەســـتا بـــوون، هاواریان دەکرد: خوداوەند تەنیا خوایە، ســـوعاد حوســـنی خۆشەویســـتی خوایە.
ئەو باڵاپۆش و ڕدێندرێژانە موســـوڵمان بوون، ئەگەر ئیســـلامی بوونایە، بە مردووییش لێی نەدەگەڕان و دەیانگوت: چونکە خۆی کوشـــتووە، جێی دۆزەخ دەبێت! ئەوە یەکێکە لە ئیشە سەرەکییەکانی ئیخوان: لەبری خوا بڕیار دەدەن، کێ بە بەهەشت شاد دەبێت و کێ دەبێتە چیلکە و چەوێڵی ئاگری دۆزەخ

© 2017 Hawler