حوزەیران 22, 2021

زۆرترین بینراو بۆچوون

ھەندێ بابەتە پەروەردەی بچووک ،بەڵام گەورە و گرنگ...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆکی 

 

قوتابی كامێرای شاراوەیە چی ببینێ لەلای خۆی خەزن دەكات، مامۆستا پێویستە بزانێ چۆن لە پۆل ڕەفتار بكات و چۆن بجووڵێتەوە! لە نموونەیەكی بچووكدا كاتێ پرسیاری دەوامی بۆ ڕۆژێكی دیاریكراوی لێ دەكرێ، كە وەڵامیان دەداتەوە بە قوتابیەكان دەڵێ: دەوام فشەیە، قوتابی یەكسەر ئەو دیمەنە وێنەی دەگرن و دوای بیست ساڵ دەیشۆنەوە بۆیان دەردەكەوێ ئەو مامۆستایە چی كردووە و چی پێ وتوون.
*قوتابی مەشكێنەوە، كە لەپێش چاوی قوتابیان بە قوتابیەك گوت: درۆزن، ئەوە ڕاستەوخۆ بڕوانامەی درۆزنی پێ دەدەن، ئەەش زەنگێكی مەترسیدارە بۆ سەر دەروونی قوتابیەكە و ئبرادەی تێك دەشكێ كە ڕقی لەو مامۆستایە ببێتەوە و حەز لەقوتابخانە نەكات.
*وەك ئامۆژگاری یان ڕێنمایی كە بەڕێوەبەر ڕووی كردە مامۆستاكان و وتی: دەستان شل كە، ئەوە ناڕاستەوخۆ ئاڕاستەیان دەكات پێی دەڵێ توند مەبن لەگەڵ قوتابی.
*دوو كەس لەژیان بۆ قوتابێ ڕۆڵی پێشەنگ دەبینن، یەكێكیان دایكە كە سۆزی بۆ منداڵەكەی هەیە قسەكانی بە چاك و خراپ لێی وەردەگرێ، دووەم مامۆستایە، ئەوەتانێ دوی تێپەڕبوونی تەمەنێ كاتێ لە پاشملە بەسەرهات و سەرگوزشتە و قسەیەكی خۆشی ئەو دایكەی دەگێڕنەوە دەڵێت: وەیش! ئەو زاراوە بۆ مامۆستا بەكار نایەت.
*زۆرجار قوتابیان دوای تەواوبوونی وانە كە زەنگی چوونە دەرەوە لێ دەدات بەیەكجار كردیانە هات و هاوار، ئەو قاژ و قیژ و هات و هاوارە وەك ئەوەی لە بەندیخانە ئازاد كرابن ئاماژەیە بۆ دەربڕینی بێزاری و ناڕەحەتیان.
*مامۆستا دەكرێ هەندێ جار نموونەی زیندوو بۆ دوڵەمەندی پەیامەكەی ئاڕاستەی قوتابیەكانی بكات هەر بۆ نموونە كاتێك باسی مریشك دەكرێ بەوەی كە بەپێیەكانی پێكوڕە دەكات، دواتر دەندووكی بەملا و بەولا بەسەر زەویەكە دادێنێ وەكو ئەوەی لەدوای خۆی شتەكان پاك بكاتەوە، ئەوە هەقیقەتێكە پێمان دەڵێ پێویستە هەموومان لەهەر شوێنێ دانیشتین و ماینەوە، دوای هەستان پێویستە شتەكانی دەوروبەرمان پاك بكەینەوە.
*هەر قوتابیەك لەكاتی وتنەوەی وانەدا پێنووسی بە دەستەوە دەگرت، ئەو كەسە زیاتر ئەوانەیە بایەخ بە وانەكەیان نادەن، زۆر گرنگە لەكاتی وانە وتنەوەدا قەڵەم بەدەستەوە نەگرن و گوێ و هەست و نەستیان بۆ مامۆستاكەیان ڕادێرن.
*باشترین مامۆستا ئەوەیە گەورەترین خزمەت بە زۆرترین قوتابی بگەیەنێ، لەوەشدا دەبێ بێ فیز بێت و خۆی بەزل نەزانێ و ئامادەگی ئەوەی تێدابێ تا ببێتە جێی متمانە و ڕەزامەندی و چاولێكەری خەڵكانی دیكە، دەبێ خۆی لە گۆشەگیری بپارێزێ و كەنارگیر نەبێت لە خەڵك و شت لە خەڵكەوە فێرببێ ئەگەرنا مامۆستایەكی چاكی لێ دەرناچێ.
* پرسیار و نیشانەی سەرسوڕمان بەبێ تێگەیشتن هەمیشە وا لە قوتابی دەكات تووشی دڵەڕاوكێ ببێ لەكاتێكدا پرسیاركردن خەوش و عەیب نیە، بەڵام چونكە هیچ ئەنجامێكبان بەدەست نەگەیشتووە كاتێك وەڵامەكان وەردەگرنەوە لە كۆتاییدا خاڵێك دادەنێن وەكو ئاماژەیەك كە كۆتایبان بەو وەڵامە هێناوە بێ ئەوەی لە وەڵامەكە تێ بگەین و وەڵامەكەیان دەست كەوتبێ.

مامۆستا پێویستە بایەخ بەشێوەی خۆی بدات لەو جلوبەرگەی لەبەری دەكات ئاخۆ چەند دەبێتە جێی سەرنجی فێرخوازان و ددانشووشتنی ڕۆژانەی مامۆستا بابەتێكە هیچ گفتوگۆیەك هەڵناگرێ دەبێ گرینگی پێ بدات.
* لەپرۆسەی پەروەردە و قێركردن دوو كەناڵ لەنێوان سەركردایەتی و بنكەی خوارەوە هەیە یەكێكیان لەسەرەوە بۆ خوارەوە و ئەویتر لەخوارەوە بۆ سەرەوە و دەبێ هەمیشە لە بەردەم پرۆسەی پەروەردە و فێركردن ئەو كەناڵانە كراوەبن، هەر كاتێك یەكێكیان داخرا، پەروەردە زیانی پێ دەگات و پێشكەوتن بەخۆیەوە نابینێ.
* بەلای كەمەوە مامۆستا دەبێ ڕۆژانە ڕۆژنامە و گۆڤار چ گەشتی بێ یا پەروەردەیی بیخوێنێتەوە و ئامادەیی ئەوەی تێدابێ بۆ ئەو بابەتەی بۆ ئەو ڕۆژە بە جۆرێ كاتێك دەچێتە پۆل و پرسیارێكی دەرەكی لێ دەكرێ سەرسام نەبێ و دۆشدانەمێنێ لە وەڵامدانەوەیدا، ئەمەیش شتە سەرەتاییەكانن دەكرێ ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و ئینتەرنێتیش وەكو سادەترینی ئەو پێداویستانە بەكار بهێندرێ لەمەڕ ئەو بەرنامانەی بەكەڵك و سوودبەخشن.
*مامۆستا لە پۆل ئەگەر هەر چاوی لە دەرەوە بوو ئەوە هەر سەعاتێكی لە لا ساڵێكە و ئەو چل دەقەی بە لاوە چل ساڵە و چاوی لەوەیە كەی زەنگی چوونە دەرەوە لێ دەدات بێتە دەرەوە.
*مامۆستا كە چووە پۆل دەبێ چاوی بكاتە كامێرا و هەموو كونج و كەلەبەرێكی ئەو پۆلە ببینێ لە بچووكترین شتەوە تا گەورەترین و خوێندنەوەی بۆ هەڵسوكەوتی قوتابی لەو ڕۆژەدا هەبێت لەوەی یەكێك بێزەوقە، یەكێك نەخۆشە یا كێشەیەكی هەیە دەبێ لێیان بپێچێتەوە و
*سەرپەرشتیاری پەروەردەیی هاوڕێی رەخنەگر
٢٠٢١ شارۆچکەی تەقتەق

© 2017 Hawler