ئاب 04, 2021

كۆرۆنا له‌ عێراق.. ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی رۆژانه‌ به‌هۆی په‌تاكه‌ هه‌ڵكشا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 39 هه‌زار و 665 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 8 هه‌زار و 698 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه.‌ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا‌ تۆماركرا، كه‌ بریتییه‌ هه‌زار و 81 حاڵه‌ت.

وه‌ك له ‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 41 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه و 7 هه‌زار و 964 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته‌ ملیۆنێك و 491 هه‌زار و 712 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 17 هه‌زار و 830 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 356 هه‌زار و 267 كه‌سیش به‌ رێژه‌ی 90.9% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 117 هه‌زار و 615 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 651 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، تا ئێستا ملیۆنێك 145 هه‌زار و 665 كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌.

دواترین دەستکاریکردن لەسەر یەک شەممە, 18 تەمموز 2021 14:45
© 2017 Hawler