هـ . ش – سایتی هه‌ولێر
- مشعان جبووری، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی پیرۆزبایی له سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی جۆ بایدن ده‌كات و داواش ده‌كات سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا پڕۆژه‌ی دابه‌شكردنی عێراق جێبه‌جێ بكات .
مشعان جبووری، سیاسه‌توانی دیاری سونی ده‌ڵێت: پیرۆزبایی له‌گه‌لی ئه‌مریكا و جۆ بایدن ده‌كه‌ین، هه‌موومان خۆشحاڵین به‌م سه‌ركه‌وتنه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وانین.
ناوبراو نووسیویه‌تی" ئێمه‌ی رۆڵه‌ی ناوچه خاپوور كراوهكانين، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین جۆ بایدن پلانه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به عێراق جێبه‌جێ بكات، كه‌پێشتر دژی بووین" .