تەمموز 08, 2020

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز: ئێمه‌ پێكه‌وه‌ كۆمه‌كی یه‌كتری ده‌كه‌ین

مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ به‌ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی نووسیویه‌تی:جوانترین پیرۆزبایی بۆ گه‌له‌ به‌ڕێزه‌كه‌مان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، چاوی منداڵه‌كان ماچ ده‌كه‌ین، داواكارین له‌خودای گه‌وره‌ رێگای ئاینده‌یان بۆ رۆشنكه‌ینه‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: ئێمه‌ پێكه‌وه‌ كۆمه‌كی یه‌كتری ده‌كه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاڵه‌نگه‌رییه‌كان به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌شاوه‌.

مسته‌فا كازمی له‌ كۆتاییی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌شڵێت: هه‌ ر به‌ سه‌ربه‌زری بمێننه‌وه‌.

66

© 2017 Hawler