کانونی یەکەم 06, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه‌

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/10/16 پاش ئه‌وه‌ى به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته‌ قه‌ته‌ر، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ده‌وحه‌ى پايته‌خت له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ‌شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ په‌ره‌پێدان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كرده‌وه‌ و باسيان له‌ ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ته‌واوى عيراق كرد به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان و عيراق پێويستن، هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ريان له‌ هه‌ولێر تاوتوێ كرد.

دۆخى عيراق و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پرۆسه‌ى سياسى له‌ وڵات، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

دواترین دەستکاریکردن لەسەر شەممە, 16 تشرینی یەکەم 2021 20:00
© 2017 Hawler