کانونی یەکەم 06, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری دەکات

ئەمڕۆ شەممە 16 ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پارتریارک مار ئاوای سێیەم پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا ، سەرۆکی حکومەت، دووبارە پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە پارتریارک مار ئاوای سێیەم کرد و پشتگیریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دووپاتکردەوە لە پێناو برەودانی زیاتر بە کولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.

 

پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە جێی خۆشحاڵییە، کوردستان مەڵبەندی بەیەکەوەژیان و ئازادیی ئایینی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانە و پێویستە پەیامی هەموو ئایینەکان، بڵاوکردنەوەی ئاشتیی و خۆشەویستی بێت . بارودۆخی گشتیی کریستیانەکان لە عێراق و سوریا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.

© 2017 Hawler