ئەم پەڕەیە چاپ بکە

سەرۆکی حکومەت و سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا. لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی شاری کەرکووک کرا کە لە دوای سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، لەلایەن هەندێک کەسەوە، هەوڵی نانەوەی پشێوی درا بە ئامانجی شێواندنی سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدان. سەرۆکی حکومەت و سەرۆک وەزیران، هاوڕابوون لە سەر ئەوەی نابێت ڕێگە بە هیچ کەس ولایەنێک بدرێت، کە ئاژاوە و پشێوی دروست بكەن و زیان بە دانیشتووان و موڵک و ماڵی گشتی بگات، بۆیە پێویستە بە زووترین کات کۆتایی بەو دۆخە ئەمنییە نەخوازراوە بهێنرێت کە لە کەرکووک دروستکراوە. سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، بڕیاریدا: هەموو دەستگیرکراوەکانی کەرکووک ئازاد بکات.