ئەیلول 19, 2021

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پاتریارکی کەنیسەى ڕۆژهەڵاتیى ئاشوورى کرد

دوێنێ، مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە قەداسەتى پاتریارک مار ئاواى سێیەم کرد، بە بۆنەی هەڵبژاردن و دەستبەکاربوونی وەک پاتریارکى کەنیسەى ڕۆژهەڵاتیى ئاشوورى.

 

سەرۆکی حکومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ پاتریارک مار ئاوا خواست و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی، بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

قەداسەتى پاتریارک مار ئاواى سێیەم، سوپاسى سەرۆکی حکومەتی کرد و  پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئازادی ئایینی و پاراستنی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان دەربڕی.

© 2017 Hawler