ئەیلول 19, 2021

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: ئێستا لە قۆناغی دووەمی جێبەجێکردنی پرۆژەی هێڵی ئاسنین

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن قۆناغی هەڵسەنگاندندنی تەندەری كۆمپانیاكانی تەواو كروە و بڕیار وایە لە هەفتەی داهاتوودا ناوی ئەو كۆمپانیایە ڕابگەیەندرێت، كە تەندەرەكەی بۆ دەردەچێت.

ئاگرین عەبدوڵڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، بە ڕۆژنامەی هەولێری ڕاگەیاند، قۆناغی جێبەجێكردنی هێڵی ئاسنین و تراموه‌ی بە شەش قۆناغ جێبەجێ دەكرێت و ئێستە لە قۆناغی دووەمین، ئەو كۆمپانیایانەی ئارەزووی بەشداریكردینان هەبووە لە جێبەجێكردنی تەندەرەكە، شیكردنەوەمان كردووە بۆ تەندەرەكان و پێشبینی دەكەین هەفتەی داهاتوو ناوی ئەو كۆمپانیایەڕابگەیەنین كەتەندەرەكەی بۆ دەردەچێت.
ئاگرین عەبدوڵڵا گوتیشی: پاش دەرچوونی ناوی كۆمپانیاكە، كۆمپانیای جێبەجێكار دەچێتە قۆناغی هەڵسەنگاندن، كە زیاتر لە شەش مانگ لێكۆڵینەوەی بەهای ئابووری و تەندەرەكە دەكەن، پرۆسەكە دوورو درێژە و شەش قۆناغی پێویستە.
ساڵی 2012 وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ماستەرپلانی هێڵی ئاسنی لە هەرێم دیاری کرد، كە چەند كۆمپانیایەكی بیانی هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژەی هێڵی ئاسن كردووە و تەندەریان پێشكەش كردوە.
هێڵی ئاسنین درێژییەکەی لە سەرتاسەری هەرێم 915 کیلۆمەتر دەبێت، دوای تەواوبوونی هەموو قۆناغەکان کە بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت.
بڕیار وایە قۆناغییەکەم بەدرێژای 620 کیلۆمەتر و قۆناغی دووەم 135 کیلۆمەترە و قۆناغی سێیەم 160کیلۆمەترە.
هاوكات وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن بۆ به‌ره‌و پێشبردنی سێكته‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن له‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ نێویاندا هێڵی ئاسنین و تراموه‌ی و هێڵی خێرای ناوخۆیی له‌ سه‌رانسه‌ری هه‌رێم، هه‌روه‌ها به‌ستنه‌وه‌ی هه‌رێم به‌ عێراق و وڵاتانی ئێرانوتوركیا و جیهان، لە مانگیڕابردوو پێشوازیی كرد لە شاندی كۆمپانیایه‌كی وه‌به‌رهێنانی به‌ریتانیا، كە بەنیازن وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتی گواستنه‌وه‌ بكه‌ن و ئەو كۆمپانیایەڕایگەیاند: ره‌وشی ئارام و سه‌قامگیریی كوردستان هانده‌رێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان و ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و هێڵی خێرای زه‌مینی به‌شێوه‌ی وه‌به‌رهێنان.

© 2017 Hawler