ئەیلول 19, 2021

پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی رۆژنامەنووس (ھونەر مزوری)

بەڕێزان خانەوادەی رۆژنامەنووس (ھونەر مزوری)
بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی ناوادەی میدیاکار و رۆژنامەنووس (ھونەر مزوری)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەس و کار و بنەماڵەکەتان و ھەڤاڵ و ھاوکارانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
(ھونەر مزوری) سەرەتای کاری رۆژنامەوانی لە کەناڵ و ئۆڕگانەکانی راگەیاندنی پارتیمانەوە دەستپێکرد و رۆژنامەنووسێکی بەتوانا و شارەزابوو کە لە ماوەی کارکردنی لەم بوارەدا جێدەستی دیار و بەرچاوە، ھیوادارین ھاوسۆزیی و ھاوخەمیی ھەڤاڵان و دۆستانی و میدیاکاران بەگشتی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری بۆ ھەموو لایەک.
جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەکەینەوە و لەخودای گەورە داواکارین سەبووری بە خانەوادە و کەسوکار و خزمانتان ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شاد بکات..
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٣١ـی ٧ـی ٢٠٢١

© 2017 Hawler