ئەیلول 19, 2021

عێراق باری نوێی ڤاکسینی ئەسترازێنیکای دژە پەتای کۆرۆنا وەردەگرێت

دوێنێ لەڕێگەی دەستپێشخەری جیهانی کۆڤاکسەوە، باری نوێی 249,600 ڤاکسینی دژە کۆرۆنای ئەسترازێنیکای بەدەست گەیشت . دەستپێشخەریی جیهانی کۆڤاکس"COVAX" بە ڕابەرایەتی "هاوپەیمانی داهێنانەکانی ئامادەسازیی پەتا" (CEPI) و "هاوپەیمانی جیهانی بۆ ڤاکسین و کوتان" (GAVI) و "ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی" (WHO) بە هاوکاری دەزگا حکومییەکان و بەرهەمهێنەرانی ڤاکسین کار دەکات بۆ بەردەست خستنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا بۆ وڵاتانی خاوەن داهات بەرز و کەمدەرامەتەکان. دکتۆر (سەیف البدر) گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لەم بارەیەوە ڕایگەیاند : "وەزارەتی تەندروستی مەبەستیەتی ڕێژەی کوتان دژی کۆرۆنا بەرزبکاتەوە ، و پلانی جیاجیا دابرێژێت بۆ گەیشتن بە هەموو هاووڵاتیان و زیادکردنی ڕێژەی ژەمی کوتانی بەردەست بۆ هاووڵاتیان، بەو جۆرەش دەتوانین بەردەوام لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی تۆمارکردنەکان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین لە سەرانسەری وڵاتدا هەنگاو بنێین".

 

لە لایەنی خۆیەوە، ڕامی ئیسکەندەر، بەڕێوەبەری هەرێمی کۆمپانیای ئەسترازێنیکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای عەرەبی، ڕایگەیاند: "خۆشحاڵ بووم بە بینینی گەیشتنی بارێکی نوێیی ڤاکسینی ئەسترازێنیکای دژە کۆرۆنا بۆ بەغدا.

 

من ئەم دەرفەتە دەقۆزمەوە و بە ناوی تیمی ئەسترازێنیکا دەمەوێت سوپاس و پێزانینی هاوبەشەکانمان لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق و دەستپێشخەریی کۆڤاکس بکەم بۆ هەوڵ و کۆششییان بەدرێژای ڕۆژ و بەردەوامیان و پاڵپشتیان بۆ بەدیهێنانی ئەم دەستکەوتە بۆ ئەوەی کە ڤاکسین بگاتە دەستی زۆرترین کەس کە بتوانرێت. ئەم دەستکەوتە جەخت لە گرنگی هاوکاری نێوان حکومەتەکان و کەرتی تایبەت و هاوبەشەکانی تری بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایە دەکاتەوە".

 

ئەسترازێنیکا پابەندە بە دابەشکردنی ڤاکسین بەشێوەیەکی فراوان و دادپەروەرانە لە سەرانسەری جیهاندا، بەبێ هیچ قازانجێک لە کاتی پەتاکەدا. ڤاکسینی دژە کۆرۆنای ئەسترازێنیکا هاوکار بوو لە ڕزگارکردنی گیانی هەزاران کەس لە مردن و و ڕێگریکردن لە هەزاران لە مانەوە لە نەخۆشخانەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە. و تا ئێستا نزیکەی 700 ملیۆن ژەمە ڤاکسینی ئەسترازێنیکا بۆ نزیکەی 170 وڵاتی جیهان دابینکراوە، کە ئەمەش 80 ٪ ی ئەو کوتانەیە کە لە ڕێگەی دەستپێشخەریی کۆڤاکسەوە تا ئێستا دابین دەکرێن، و زیاتر لە 80 ملیۆن ژەمی تر بۆ نزیکەی127 وڵات دابین دەکرێت

© 2017 Hawler