ئەم پەڕەیە چاپ بکە

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵيۆزى ئيسپانيا كرد

رۆژی 2021/7/28 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز هانسى ئيسكۆبار، باڵيۆزى ئيسپانيا له‌ عيراق كرد كه‌ ئه‌ركه‌ى كۆتايى دێت.

له‌ ديدارێكدا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ماڵئاوايى له‌ به‌ڕێز باڵيۆزى ئيسپانيا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵ و ڕۆڵيان له‌ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيسپانيا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش كرد.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا داهاتووى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ ئيسپانيا، ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریی ئیسپانی له‌ هه‌رێمی کوردستان، دۆخ و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى عيراق، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند بابه‌تێكى مايه‌ى بايه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران.