ئاب 04, 2021

سەرۆک بارزانی ئیدانەی هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر شاری سەدر لە بەغدا دەکات

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستیە دەكەم كە دوێنێ لە بازاڕێكی شاری سەدر لە بەغدا كرایە سەر هاووڵاتیانی بێ تاوان كە لە ئەنجامدا دەیان هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون.

ئەو تاوانە نیشانەی ئەوپەڕی بێویژدانی و نامرۆڤبوونی تیرۆریستانە كە لە ڕۆژی عەرەفە و لەو كاتەی خەڵك خۆیان بۆ پێشوازی لە جەژن ئامادە دەكرد تاوانێكی قێزەونی لەوشێوەیە ئەنجام دەدەن. ئەوانە دوژمنی ئایین و مرۆڤایەتی و پیرۆزییەكانن و، لە هەموو بەهایەك شۆراون و دەبێ باجی ئەو تاوانەیان بدەن.

سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان و شەهیدانی ئەو كارەساتە دڵتەزێنە دەکەم. دڵم لەگەڵ خەم و ئازارەکەیانە و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامیان پێ ببەخشێ و هیوای چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
٢٠ـی تەمموزی ٢٠٢١

© 2017 Hawler