ئاب 04, 2021

سیدەکان.. فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی بێرکمەیان بۆردومان کرد

ۆجارێکی دیکە فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 12-7-2021، بەھۆی ھەبونی چەکدارانی پەکەکە بۆردومانی گوندی بێرکمی دەڤەری سیدەکانیان کرد 
بەپێی سەرچاوە و زانیارییەکانی کوردستان تیڤی، فڕۆکەجەنگیەکانی تورکیا لەسەر ڕێگای سەرەکی بێرکم سنین چەکدارانی پەکەکەیان بۆوردمان کردووە.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، کە ئەوشوێنەی بۆردومان کراوە سەرڕێگای گشتی ڕەوەند و کۆچەرییەکانی ناوچەکە و نزیک ماڵی گوند نشینانیشە .
تا ئامادەکردنی ئەوھەواڵەش فڕۆکەکان بەئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە و زیانەکانی بۆردومانەکەش نەزانراون.

© 2017 Hawler