ئاب 04, 2021

وەزیری دارایی دڵنیایی دا لە بەردەوامبوونی دابەشکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا

دوێنێ، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و د.عەبدلحەکیم خەسرەو سکرتێری لیژنەی باڵای چاکسازی، سەردانی تەلاری پەرلەمانیان کرد و لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆ بوونەوە.

کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاووتوێکردنی ڕاپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای چاکسازی لە مووچە و خانه‌نشینی و دەڕماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان له‌هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری دارایی و كاروباری ئابووری کۆمەڵێ زانیاری و وردەکاریی پێشکەش بە ئەندامانی لیژنەی دارایی کرد، سەبارەت بە ڕاپۆرتی دووەمی لیژنەی چاکسازی و دواتر بابەتی کلێشەی بایۆمەتریی خستە گفتوگۆ و ڕایگەیاند: "کڵێشەی بایۆمەتری لەلایەن وەزارەتی داراییەوە نێردراوە بۆ وەزارەت و فەرمانگەکان بە مەبەستی دڵنیابوونەوە."
هەر لە کۆبوونەوەکەشدا، د.عەبدولحەکیم خەسرۆ سکرتێری لیژنەی باڵای چاکسازی درێژەی بابه‌تی راپۆرتی دووەمی چاکسازیداو تیشکی خستەسەر پرسی پێداچوونەوەی دەڕماڵەی فەرمانبەران.
دواتر لەلایەن سه‌رۆك و جێگر و ئەندامانی لیژنەكه‌ کۆمەڵێ پرسیار و تێبینی سەبارەت به‌ڕاپۆرتی دووەمی چاکسازی ئاراستەی وەزیری دارایی و سکرتێری لیژنەی باڵای چاکسازی کرا.
ئەندامێکی لیژنەی داراییی پەرلەمانیش، دوای کۆبوونەوەکە، ڕایگەیاند کە وەزیری دارایی دڵنیاییی پێداین کە هەموو ٢٥ی مانگێک مووچە دابەش دەکرێت و گۆڕانی بەسەردا نایەت.

© 2017 Hawler