ئاب 04, 2021

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ئازاد جندیانی دەکات

ئێوارەی دوێنێ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە سیاسەتکاری کوردستان ئازاد جندیانی کرد بۆ کۆچی دوایی خوشکی .
سەرۆکی حکومەت پرسە و هاوخەمیی خۆی بە ئازاد جندیانی گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
ئازاد جندیانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیکردن و هاوخەميی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

© 2017 Hawler