ئاب 04, 2021

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە مامۆستا به‌کر مسته‌فا دەکات

دوێنێ، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا به‌کر مسته‌فا، ڕاوێژکار له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو پێشمه‌رگه‌ی دێرین حاجی عوسمان مسته‌فای برایان‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى پێشکه‌ش به‌ خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یان کرد و هاوخه‌میی له‌گه‌ڵ ده‌ربڕین.
به‌ڕێزیان هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌‌‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بکات و دڵنه‌وايى و سه‌بوورى بداته‌‌ بنەماڵە به‌ڕێزه‌که‌یان.
لاى خۆیەوە به‌ڕێز مامۆستا به‌کر مسته‌فا وێڕای ده‌ربڕینی پێزانینی خۆیان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌یان، سوپاسی په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى کرد.

© 2017 Hawler