ئایار 16, 2021

گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: پشتیوانی لە پێکهێنانی ناوەندەکانی هەماهەنگی هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە دەکەین

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەخت لەسەر پشتیوانی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبونەوەی هێرشە تیرۆرستییەکان دەکاتەوە..

وەین ماروتۆ گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، جەختی لەسەر پشتیوانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق، بۆ رووبەڕووبونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان و هێرشە تیرۆرستییەکان کردەوە و
ڕایگەیاند، پشتیوانی لە پێکهێنانی ناوەندەکانی هەماهەنگی، بەدرێژایی هێڵەکانی بۆشایی ئەمنی نێوان هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە دەکەین.
لەلایەکی دیکە لە کۆبوونەوەیەکی شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و ده‌یڤید ولیام راوێژكاری باڵا له‌ سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان، پرسی مه‌شق و راهێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌یان تاوتوێ کرا و جەخت لە بەردەوامی مەشق و راهێنان پێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە کرایەوە.

© 2017 Hawler