ئایار 16, 2021

شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێم و پەرلەمان كۆدەبنەوە

سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 2021/4/12 شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێم بۆ بەغدا و پەرلەمانی كوردستان  كۆده‌بنه‌وه‌.

سامان ئەحمەد بەكر، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند "دوای پەسەندكردنی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 و بۆ ئاگاداربوون له‌ ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ و شێوازى گفتوگۆكان لە‌گە‌ڵ پە‌رلە‌مان و حكومە‌ت و لایە‌نە‌ عێراقییە‌كان بۆ دە‌ستە‌بە‌ركردنی ماف و شایستە‌ داراییە‌كانی هە‌رێمی كوردستان، بڕیاره‌ كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی دووشه‌ممه‌ 2021/4/12، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و لیژنه‌كانی (دارایى و كاروبارى ئابوورى، و‌زه‌و سامانه‌سرووشتییه‌كان) و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی، له‌ته‌لاری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانكارى حكومه‌تی هه‌رێم كۆببێته‌وه"‌‌.

ئاماژەی بەوەشكردووە "بڕیاره‌ له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی دانوستانكارى هه‌رێم تەواوی وردەکارییەکانی پەسەندکردنی بودجە و ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لەناو بودجەی گشتیی عێراق بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بخەنەڕوو".

به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنی په‌رله‌مان راشیگەیاند "له‌ خولی پێنجه‌می په‌رله‌ماندا هەماهەنگییەکی تەواو لەنێوان پەرلەمان و حکومەت هەیە، بۆ ئەو مەستەش چەندینجار شاندی باڵای حکومەت و شاندی دانوستانکار و وەزیرانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت هاتوونەتە پەرلەمان و لەگەڵ لیژنه‌ تایبەتمەنده‌كانی په‌رله‌مان کۆبوونەتەوەو شاند و لیژنه‌كانی په‌رله‌مانیش سه‌ردانی وه‌زراه‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تیان كردووه"‌.

© 2017 Hawler