ئەم پەڕەیە چاپ بکە

مەسرور بارزانی پێشکەشکردنی هاوکاری زیاتر بۆ کارتی تەندروستی رادەگەیەنێت

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا پشتگیریی خۆی بۆ کەرتی تەندروستی و کارمەندانی ئەو بوارە دووپاتكردەوە.

سەرۆکی حکومەت لەو تویتەدا رایگەیاندووە: ''لە رۆژی جیهانی تەندروستیدا، سوپاسی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەکەین و پشتیوانیان دەبین بۆ بە جێگەیاندنی ئەرک و کاری رۆژانه‌یان''.

ئاماژەی بەوەشکردووە: ''بڕێکی دیکەی هاوکاری وەک هاندان بۆ تیمی بەرەنگاربوونەوە خەرج دەکەین، هیوادارین هاووڵاتیان زیاتر پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن''.