نیسان 15, 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەندەنوسیا لە عێراق دەكات

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ـی نیسانی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئێلمار ئیوان لوبیس باڵیۆزی ئەندەنوسیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە زەینول ئیدریس یونس كونسوڵی ئەندەنووسیا لە هەولێر ئامادە بوو، باڵیۆزی ئەندەنوسیا لە عێراق سەرسامیی خۆی بە سروشتی جوانی كوردستان و سەقامگیریی و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان نیشان دا و، ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی خوازیاری فراوانكردنی پەیوەندی و دروستكردنی دەرفەتی سەرمایەگوزارییە لە هەرێمی كوردستان.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی شاندی میوانی كرد و پێشوازی لە فراوانتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەندەنوسیا كرد لە بوارە جیاجیاكاندا.

© 2017 Hawler