
بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی تەقەکردن لە بارەگاکان لە پارێزگای سلێمانی، شاندێکی پەرلەمانی کوردستان، سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد و لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و ئاسایشی سلێمانی کۆبوونەوە، بۆ ئەوەی وردەکاری ڕووداوەکان بزانرێت و بەڵگەکان ببرێتە پەرلەمانی کوردستان.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، رایگەیاند؛ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجام داوه و هه‌موو ورده‌كارییه‌كمان له باره‌ی دیارده‌ی ته‌قه‌كردن وه‌رگرتووه، له‌هه‌مانكاتدا كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی و دواتریش له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش ده‌بێت، ده‌مانه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره وه‌ربگرین، بۆچی رووداوی ته‌قه‌كردن له حاڵه‌ته‌وه بووه‌ته دیارده‌یه‌كی به‌رده‌وام".
گوتیشی:" دیارده‌ی ته‌قه‌كردن له باره‌گانی پارتی دیموكراتی كوردستان له رانیه، قه‌لادزێ، هه‌ڵه‌بجه و شاری سلێمانی چه‌ندین جار دووباره بووه‌ته‌وه".
هەورامانی باسی لەوەشکرد؛ ئه‌مه بووته شتێكی ئاسان له‌و ده‌ڤه‌ره، كه ته‌قه له باره‌گاكانی پارتی بكرێت، ده‌مانه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه وه‌ربگرێن، هاوڕێیانی لیژنه‌ی ناوخۆ یاوه‌ری شاندكهمانن، ئه‌م بابه‌ت ده‌به‌ینه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان، به‌تایبه‌ت له ناو لیژنه‌ی ناوخۆ گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به ورده‌كارییه‌كانی دیارده‌ی ته‌قه‌كردن له سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی و دواتریش براده‌رانی ئاسایش ته‌واو بوو، هه‌موو ورده‌كارییه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو".
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا، فارس نەوڕۆڵی گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی، بەشداریی کرد و ڕایگەیاند؛ هاتنی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ شاری سلێمانی له باره‌ی دیارده‌ی ته‌قه‌كرن، رێگرییه له یاساشكێنهكان، له‌هه‌مان كاتدا خزمهتێكیشه به شاری سلێمانی، كه پایته‌ختی رۆشنبیرییه، داوامانكردووه ئه‌م شاره ناشیرین نه‌كرێت".
گوتیشی: "ده‌مانه‌وێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و شاره بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی رێگری له‌و دیارده بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیارده‌كه شكاندنی سه‌روه‌ری یاسایه و به‌رپرسیاریه‌تیش ده‌خاته ئه‌ستۆی به‌رپرسانی ئه‌و شاره، ده‌مانه‌وێت رێگری له‌و دیارده نامه‌ده‌نیانه بكه‌ین".
ساڵانە ڕووداوی تەقەکردن و هێرشکردنە سەر بارەگاکان دووبارە دەبنەوە، لە ناویاندا، بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، زۆرتر بە ئامانج دەگیرێن، پەرلەمانی کوردستانیش دەیەوێت لە ڕێگای گفتوگۆی ئەم بابەتە لەگەڵ لیژنەی ناوخۆی پەرلەمان کۆتایی بەم دیاردە ناشارستانییە بهێنێت و سنوورێکی بۆ دابنێت، کە بە داخەوە لە هەندێک لە هێرشەکاندا بۆ سەر ئەو بارەگایانە زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە.