نیسان 15, 2021

سەرۆک بارزانی: پاپا فرانسیس په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی پێیه‌

سه‌رۆك بارزانی، له‌ باره‌ی سه‌ردانی پاپا فرانسیس بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌ تویته‌ری خۆیه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و سه‌ردانه‌كه‌شی به‌ سه‌ردانێكی مێژوویی وه‌سف كرد.

سه‌رۆك بارزانی، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "به‌ گه‌رمی به‌خێرهاتنی قه‌داسه‌تی پاپا ده‌كه‌م، سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرانسیس بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق سه‌ردانێكی مێژووییه‌".

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "پاپا په‌یامێكی پیرۆزی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی پێیه‌".

له‌ دیداری نێوان نێوانیشیاندا، پاپا فرانسیس، سوپاسێكی تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ پاراستنی پێكهاته‌كان و گوتی: "ئێوه‌ وه‌كو برا پێشوازیتان له‌ كریستیانه‌كان كرد".

 

© 2017 Hawler