
د. شیرن فواد مەعسوم، مامۆستای زانکۆ و کچی سەرۆککۆماری پێشووی عێراق، لەبارەی کەیسی دادگایی کردنی ٥ حوکمدراوەکەی بادینان، ڕایگەیاند؛ پاشگەزبوونەوە لە بڕیاری دادگا و تێكه‌ڵكردنی گریان و فشاری به‌شێك له‌لایه‌ن و هاووڵاتییان و حزب و ده‌سه‌ڵات و هۆزه‌كان به‌ره‌و هه‌نگاوی ترسناكمان ده‌بات و ئه‌وه‌مان بۆ روونده‌بێته‌وه؛ ئێمه دژی پێشكهوتنین و ده‌بێت فاتیحای یه‌كجاری لەسەر یاسا له كوردستان بخوێنین".
ئەوەشی راگەیاندووە؛ رۆژنامه‌نووسان بۆیان هه‌یه له هه‌ر بوارێك به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای ورده‌كاری و زانیاری له حكومه‌ت بکەن و، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینەی نۆیه‌مدا زۆرترین ئازادی بۆ هه‌مووان فه‌راهه‌م كردووه. له هیچ سه‌رده‌مێكدا ئه‌وه‌ندی ئێستا هاووڵاتییان ئازادنه‌بوون له ره‌خنه‌گرتن. تكایه با خۆمان و حكومه‌تیش یه‌كلابكه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر ئازادیمان ده‌وێت، ده‌بێت قبوڵیشمان بێت یاسا له‌سه‌ر خۆمان پێش هه‌موو كه‌س جێبه‌جێ بكرێت".
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا شیرین فوئاد مەعسووم باس لەوە دەکات "کاری رۆژنامه‌نووس نییە سیخوڕی بکات و زانیاری دەربارەی شوێنی هه‌ستیار به دوژمن بدات و كار بۆ لایه‌نی ده‌ره‌كی بکات. رۆژنامه‌نووسیی پاكژ، كارێكی پیرۆزه و ده‌توانێت له هه‌موو بوارێك لێکۆڵینەوە بکات".
سەبارەت بە هەوڵدان بۆ ده‌ستكاریکردنی بڕیاری دادگاكان دەڵێ ئەمە "رێخۆشكه‌ر دەبێت بۆ ئه‌وه‌ی سیخوڕ و ئه‌وانه‌ی وڵات ده‌فرۆشن، ئازاد بكرێن، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر دۆخی ئه‌منی وڵاته‌كه و ئاسایشی نەتەوەیی".
ئاماژە بەوەش دەدات "دادوەر خەڵکانی ئاسایی نین و کێشەکان بەگوێرەی ئەو دەقە نووسراوەی لەبەردەستیانە یەکلادەکەنەوە، کە مەجالی میزاج و واسته‌ی تێدا نییە تاوەکو بیگۆڕن و یاری پێبكه‌ن، ئیتر چۆن دەبێت دادوەر ناچاربکرێت و پاشگەز ببێتەوە؟ كه‌وایە له داهاتوودا ده‌بێت ئه‌وه‌شمان قبوڵ بێت، كه‌سێك كارێكی تیرۆرستی بكات و، منداڵه‌كانی بگریه‌ن و كۆمه‌ڵێك كه‌س به‌ناوی چالاكوان بڵێن بهریاندهن، بهریشبدرێن وڵات به‌ره‌و فه‌وزا بڕوات".
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "هه‌ر بڕیارێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ناو رۆژنامه‌نووسانه به فشار ئازاد بکرێن، ئه‌وا پشتگیریکردنی کاری تێکدانە، لە داهاتوودا سیخووڕی ده‌بێت بە شانازی، ئەگەر فشارەکەش لە دەرەوە بێت، ئەوا مەبەست تەنیا تێکشکاندنی هەیبەتی دامودەزگای کوردستانە، ئه‌مه‌ش دۆخێكی ترسناك له داهاتوو دروست ده‌كات، بۆیه با لێگه‌ڕێین حكومه‌ت و دادگا و لایه‌نی ئه‌منی له‌م وڵاته كاری خۆیان بكه‌ن".
جەختی لەوەش کردووەتەوە "ئه‌گه‌ر یاسایه‌كی تووند هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێت هەموو ئەوانەش سکاڵایان لەسەر تۆمار بکرێ کە پشتگیری تاوانکاران دەکەن. ئەگەر دەمانه‌وێت یاسا سەروەرتر بێت، نەمانی سیستەم خێری بۆ کەس تێدا نییە".