له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سێ بڕگه‌ی سه‌ره‌كی و گرنگ تاوتوێ كران و زانیاری له‌باره‌ی كاتی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی خوێندنیش ئاشكرا كرد.
گوته‌بێژی حكوومه‌ت گووتی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راپۆرتی لیژنه‌ی باڵای ئابووری له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2021 تاوتوێ كراوه‌و له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كراوه و به‌م نزیكانه‌ش كات و رێژه‌ی مووچه راده‌گه‌یه‌نین.
له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان گوته‌بێژی حكوومه‌ت رایگه‌یاند: رۆژی شه‌ممه 16ی ئه‌م مانگه خوێندنی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی ده‌ستپێده‌كات و بۆ قۆناغه‌كانی دیكه‌ی خوێندنیش له 1ی 3ی ئه‌مساڵ پرۆسه‌كه ده‌ستپێ ده‌كات.