ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21/11/2020 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌رسه‌لان باییز، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو حاجی ئیبراهیم باییزى برایان، سه‌ره‌خۆشى له خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان كرد و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕى.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سێبوورى هه‌مووان بداته‌وه. لاى خۆیه‌وه ئه‌رسه‌لان باییز سوپاسى په‌یوه‌ندى و هاوخه‌میى به‌ڕێزیانى له‌م كۆستهیاندا كرد.