بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی دهۆک رایگەیاند، بە بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار ژمارەیەک پرۆژەی نوێی وەبەرهێنان لە بوارەکانی تەندروستی و نیشتەجێبوون و کشتوکاڵ و پیشەسازی لە پارێزگاکەدا کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە.
کوردۆ ئیحسان، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووه "دوای پێشکەشکردنی داواکاری مۆڵەت بە ھەژدە پڕۆژەی وەبەرھێنان دراوە لە سنوری پارێزگای دھۆک، ھەموو ئەو پڕۆژانە کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن، بە تەواوبوونیان کاریگەریان لەسەر کەرتە جیاوازەکان دەبێت.
ناوبراو ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه، پڕۆژەکان چەندین کەرت لە خۆ دەگرن لەوانەش نیشتەجێبوون و تەندروستی و کشتوکاڵ و پیشەسازی، ھەروەھا سوودێکی زۆریان لەسەر رەخساندنی دەرفەتی کار دەبێت لە سنوری پارێزگاکەمان.
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی دھۆک دهڵێت: پڕۆژەکان لەسەر قەزاکانی دھۆک دابەشکراون و بە گوژمەی نزیکەی چوار سەد ملیۆن دۆلار ئەنجامدەدرێن، ئەمەش ھەنگاوێکی دیکەی دەستەی وەبەرھێنانە بۆ بەرەو پێشبردنی کەرتی وەبەرھێنان بەگوێرەی یاسا و رێنمایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.