ئاب 09, 2020

لە پارێزگای هەولێر پرۆژەیەک بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی جووتیاران دەستی پێکرد

بەهۆی زۆری خستنەڕووی تەماتەوە، جووتیاران ناتوانن بەرهەمەکەیان ساغبکەنەوە و خواستی پێویستی لەسەر نییە. ئەمەش بووە جێی نیگەرانییان و بەشێک لە جووتیاران بەرهەمەکانیان ڕژاندە سەر شەقامەکان وەک شێوازێکی ناڕەزایی دەربڕین.
کویستان محەمەد، قایمقامی قەزای خەبات، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەوەی راگەیاندووە؛ دۆنم تەماتە لەو سنوورە هەیە، بڕیارە لە سبەینێوە لە چوارڕیانی کەورگۆسک تەماتەی ئەو جووتیارانە بکڕدرێت و پاشان تەماتەکە بەسەر کەمپی ئاوارەکان و خەڵکانی کەم دەرامەت دابەش بکرێت.
قایمقامی قەزای خەبات، سەبارەت بە پرۆژەکەیان لە پێناو ساغکردنەوەی بەرهەمی تەماتەی ئەمساڵی جووتیاران، ئەوەی خستووەتەڕوو؛ شێخ باز بەرزنجی، سەرمایەدار، بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای خەبات و پارێزگای هەولێر، پرۆژەیەکی بۆ کڕینی تەماتەی جووتیارانی قەزاکە راگەیاندووە کە لەسبەینێوە دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رەنگە دوو رۆژی دواتر، تەماتەی جووتیارانی ناوچەی شەمامک و چەند ناوچەیەکی دیکە وەربگیرێت، بەڵام سبەی و دوو سبەی تایبەت دەبێت بە جووتیارانی خەبات.

بەشی هەواڵ

© 2017 Hawler