ئاب 12, 2020

لە ئەمریكا بە هۆی كۆرۆناوە ٤٥ ملیۆن كەس كارەكەیان لەدەست داوە

 

كارزان گلی

بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە شێوەیەكی بەربڵاو لە ئەمریكا، ٤٥ملیۆن كەس كاری خۆیان لەدەست داوە و بێكار کەوتوونە.

ئاژانسی (سپۆتنیك)ـی رووسیا بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەكی میدیایی ئەمریكا بڵاوی كردووەتەوە، لە ئەمریكا بە هۆی كۆرۆناوە ٤٥ ملیۆن كەس كاری لەدەستداوە و بێكار ماوەتەوە، لە هەمان كاتدا ملیادێرەكان لە سەردەمی كۆرۆنادا بڕی ٥٨٤ملیار دۆلاریان قازانج كردووە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی (سپۆتنیك)، ئەمریكا بە خراپترین رەوشی ئابووریدا تێپەڕ دەبێت و ئەگەر كۆرۆنا بەردەوام بێت رێژەی بێكاری بەرزتریش دەبێتەوە.

 

© 2017 Hawler