تەمموز 08, 2020

ته‌ندروستی هه‌ولێر: چوار تووشبووی كۆرۆنا چاکبوونەوە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگه‌یاند: چوار نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەتەواوی چاکبوونەوە.

د. دلۆڤان محمد فاتح جلال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر  رایگه‌یاند: هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (4) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (215) کەس.

سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

 

© 2017 Hawler