تشرینی دووەم 29, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

توركیا و سودان لاپەڕەیەكی تازەی ئابووری لەگەڵ یەك هەڵدەدەنەوە

لە سەردانێكی فەرمیدا بۆ سودان، رەجەب تەییب ئەردۆگان باسی لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە ئابوورییەكانی توركیا كرد لەگەڵ سودان، هەروەها بەڵێنیدا بە هەموو شێوەیەك هاوكارییان بكات تا وڵاتەكەیان بونیادبنێنەوە.

توركیا ساڵانە بە رێژەی 500 ملیۆن دۆلار كەلوپەل دەركردەی سودان دەكات، بەڵام ئەردۆگان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە سودان، موژدەی ئەوەی بە سوداندا كە ئەو رێژەیە بۆ 2 ملیار دۆلار بەرز دەكەنەوە. باسی لەوەیش كرد لە داهاتوودا پێویستە بگاتە 10 ملیار دۆلار.
باسی لەوەیش كرد، كە زیاتر لە 20 سەرمایەداری توركیا لە سودان خەریكی وەبەرهێنانن و تاوەكو ئێستا بە رێژەی 500 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانیان كردوە، داواشی لە سەرمایەدارانی توركیا كرد روو لە سودان بكەن بۆ وەبەرهێنان.
گوتیشی: "ئەوان وڵاتەكەیان وێران كرد، وەكو ئەوە وایە ریشی ئێمە بتاشن و لوسی بكەن، بەڵام ئێمە بوندیادی دەنێینەوە، بە شێوەیەك كە ئەمجارەیان بە تیژی ریشی خۆمان دەهێڵێنەوە تا نەتوانن بیتاشنەوە".
میدیاكانی توركیا ئاشكرایان كردوە، ئەردۆگان دوور لە چاوی میدیاكان داوای لە سەرۆكی سودان كردوە، كە دوورگەی (سەواقین) لە سودان بداتەوە بە توركیا و، بە شێوەیەك بونیادی دەنێنەوە ببێتەوە بە ئاسەوارێكی مێژوویی.
ئەو دوورگەیە لە ساڵی 1517 تا 1882 لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانیدا بوە، بەڵام دوای ئەوەی سودان لە ساڵی 1956 سەربەخۆیی خۆی راگەیاند، ئیدی ئەو دوورگەیش كەوتە ژێر دەسەڵاتی خۆیان.

© 2017 Hawler