تشرینی یەکەم 24, 2021

وەرگێڕی تایبەتی سەرۆكوەزیرانی ئۆكڕانیا سیخوڕی بۆ رووسیا كردوە

وەرگێڕی تایبەتی (ڤلادیمیر گرۆیسمان) سەرۆك وەزیرانی ئۆكڕانیا، بە هۆی ئەوەی بە نهێنی سیخوڕی بۆ روسیا كردوە، لە لایەن پۆلیسی ئۆكڕانیاوە دەستگیر كرا.

ستانیسلاڤ یەزهۆڤ وەرگێری تایبەتی سەرۆك وەزیرانی ئۆكڕانیا، كە لە هەموو گەشتێكی بۆ دەرەوەی وڵات ئەوی لەگەڵ خۆیدا بردوە، بە هۆی ئەوەی سیخوڕی روسیا بوە و هەموو نهێنییەكانی حكوومەتی بۆ روسیا گواستوەتەوە، سەرەتا دەست بەسەر كرا و پاشان دەستگیریان كرد.
دەزگای ئەمنی ئۆكڕانیا راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و، دوپاتیكردەوە كە ستانیسلاڤ ماوەی 2 ساڵ دەبێت كاری سیخوڕی بۆ روسیا دەكات، هەروەها ئاكتیڤییەتی حكوومەتی بۆ روسیا ئاشكرا كردوە.
ئەو چەند ساڵێك لە كونسوڵی ئۆكڕانیا لە ئەمریكا كاری كردوە، لەوساڵانەدا روسیا توانیویەتی بیكاتە سیخوڕی خۆی و كاری نهێنی پێ ئەنجام بدات.

 

© 2017 Hawler