کانونی دووەم 18, 2022

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

ترەمپ گفتوگۆكردن لەگەڵ تاڵیبان ڕەتدەكاتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، نایەوێت گفتوگۆ لەگەڵ تاڵیبانی ئەفغانستاندا بكات، ئەوەش دوای زنجیرەیەك لە هێرشی كوشندە لە ئەفغانستان.
ئەو وتانەی دۆناڵد ترەمپ لەمیانی نیوەڕۆخوانێكدا هات لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، "ئەندامانی ئەنجوومەنەکەش بەنیازن شیکاریی بۆ پارچەی ئەو موشەکە بکەن کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت ئێرانی بێت

".
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەكرد، "ئەمەریكا نایەوێت گفتوگۆ لەگەڵ چەكدارانی تاڵیبان بكات".
لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو چەكدارانی تاڵیبان چەند هێرشێكی خۆكوژیان لە ئەفغانستان ئەنجامداوە، كە دیارترینیان هێرشە خۆكوژییەكەی 27ی ئەم مانگە بوو بەهۆیەوە 95 كەس كوژران و 155 كەسی دیكەش برینداربوون.ئەو تەقینەوەیە دوای هەفتەیەك لە هێرشێكی خوێناوی هات بۆسەر هۆتێلێكی نێودەوڵەتی لەكابوڵی پایتەخت، تەقینەوەكە خۆكوژی بووەو چەكدارانی تاڵیبان

بەرپرسیارێتی خۆیان لە تەقینەوەكە رایگەیاندووە.هەروەها گروپەكانی فریاكەوتنی نێودەڵەتی لەو وڵاتە تەقینەوەكەیان بەكارەسات ناوبردووە بەهۆی زۆری ژمارەی قوربانییەكانەوە.
هەفتەی رابردووش چەند چەكدارێك دەستڕێژی گولەیان كردەسەر ئوتێلێك و بەهۆیەوە 22 كەس كوژران، دواتر تاڵیبان بەرپرسیارێتی خۆی لەو كردەوەیە ڕاگەیاند.

© 2017 Hawler