ئەم پەڕەیە چاپ بکە

داعش هەوڵی ئەنجامدانی هێرشی كیمیایی لە رۆژئاوا دەدات

كریستین نیلسن وەزیری ئاسایشی ناوەخۆی ئەمریكا لە وتەیەكیدا لە بنكەی ویدرۆ ولسۆن رایگەیاند كە گروپی تیرۆریستی داعش لە ماوەی رابردوودا چەكی كیمیایی لە عێراق و سوریا بەكار هێنا، ئێستاش هەوڵ دەدات لە ئایندە هێرش بە چەكی كیمیایی لە رۆژئاوا بەكار بهێنێت

.
نیلسن روونیكردەوە كە داعش لە گۆڕەپانی جەنگ لە عێراق و سوریا چەكی كیمیایی بەكار هێنا ئێستاش هەوڵیان چڕ كردۆتەوە بۆ بەكارهێنانی ئەم چەكانە لە رۆژئاوا . تەئكیدیشی كردەوە كە ئەمریكا بۆیە هەوڵەكانی چڕ دەكاتەوە بۆ پشكنینی تەواوی ئەو پەنابەرانەی كە روو لە ئەمریكا دەكەن بە مەبەستی مافی پەنابەریەتی .
حكومەتی ئەمریكاش بەناچاری هەڵ دەدات ئەو كەسانەی كە مەترسیدارن لە دەرەوەی ئەمریكا بهێلێتەوە

 

.