کانونی یەکەم 06, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

چەند چەكدارێك هێرشیانكردە سەر بنكەیەكی سەربازی لە ئەفغانستان

رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە رێگەی ئاژانسی ئەعماق كە سەر بەو رێكخراوە تیرۆریستیەیە، بەرپرسیاریەتی خۆی لەو هێرشەی بەرەبەیانی دوێنێ راگەیاند كە بۆ سەر ئەكادیمییەی سەربازی لە كابولی پایتەخت ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا پێنج سەرباز كوژران و 10 سەربازی دیكەش برینداربوون

.
 سەرچاوەیەك لە پۆلیسی ئەفغانی بڵاویكردەوە كە ژمارەیەك چەكداری هێرشبەری ئەكادیمیەی مارشال فەهیم ی سەربازی كوژران و شكستیان هێنا لە چوونە ناو ئەكادیمیەكە.
بەسیر موجاهید گوتەبێژ بەناوی پۆلیسی كابول بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاند كە بە تەقەكردنێكی زۆر و مووشەك هەڵدان رووداوەكە دەستیپێكرد، بەڵام ئێستا دۆخەكە ئارام بۆتەوە

.
كاتژمێر 5ی بەیانی دوێنێ، دەنگی تەقەیەكی زۆر بیسترا لە دەوروبەری كابول بەتایبەتی لەو ئەكادیمیەیە كە زۆربەی ئەفسەرە پلە بەرزەكان تێیدا مەشق ئەنجام دەدەن.  . ئەنجامدەرێكی هێرشەكە دەستگیركراوە و دوو چەكداریشیان خۆیان تەقاندووەتەوە، دوانەكەی دیكەش لەلایەن هێزەكانی كابووڵەوە كوژراون  دوا بەدوای هێرشەكەش چەكدارانی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكە ڕاگەیاند، ئەو هێرشەش دوای تەنها دوو رۆژ دێت لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی فریاكەوتنی بۆمبڕێژكراو لە سەنتەری شاری كابووڵ، كە بەهۆیەوە نزیكەی 100 كەس گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە 158 كەسی دیكەش برینداربوون.  دوای تەقینەوەكەش چەكدارانی تاڵیبان بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەكە راگەیاند.

© 2017 Hawler