کانونی یەکەم 06, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

ئیسڕائیل ره‌خنه‌ی توند له‌ پۆڵۆنیا ده‌رگرێت

به‌گوێره‌ی ره‌شنووسی یاسایه‌ك كه‌ پێشكه‌شی سیناتی وڵاتی پۆڵۆنیا كراوه‌، ئه‌گه‌ر یاساكه‌ په‌سه‌ند بكرێت كه‌س بۆی نییه‌ به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ پۆڵۆنیا ئه‌نجامیانداوه‌، ئه‌م وڵاته‌ به‌ تاوانبار بزانن و هه‌ركه‌سێك ئه‌مه‌ بكات سزای زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت

.
به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل رایگه‌یاندووه‌: من زۆر دژی ئه‌م یاسایه‌م و هیچكه‌س ناتوانێ مێژوو بگۆڕێت و حاشا له‌ هه‌بوونی هۆڵۆكۆست بكات و به‌رپرسیارێتیی له‌سه‌ر شانی خۆی لاببات. ئه‌ڵمانیای نازیی له‌سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا هێرشی كرده‌ سه‌ر پۆڵۆنیا و ئه‌م وڵاته‌ی داگیركرد و له‌وێ ئۆردوگایه‌كی كاری زۆره‌ملێی درووستكرد به‌ناوی ئاشۆڤیتس كه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی ئه‌م جه‌نگه‌دا 3 ملیۆن جوله‌كه‌ی پۆڵۆنیا له‌م ئۆردوگایه‌ یان له‌ شوێنی دیكه‌ و به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر كوژران

.
به‌رپرسانی پۆڵۆنیاش ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ناكۆكن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌ی ( ئۆردوگای مه‌رگی پۆڵۆنیا )، ئه‌وه‌ش چونكه‌ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ به‌یانگه‌ری هاوكاری حكومه‌تی ئه‌وسای ئه‌م وڵاته‌یه‌ له‌گه‌ڵ نازییه‌كان و به‌رپرسیارێتیی میژوویی ده‌خاته‌ سه‌ر شانی وڵات و حكومه‌تی پۆڵۆنیا.

 

 

© 2017 Hawler