کانونی یەکەم 06, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری رووسیا لە 18ـی مارس به‌ڕێوه‌ده‌چێت

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ 120 شاری رووسیا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری فرت و فێڵی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی سه‌رۆك كۆماریی رووسیا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌لێكسی ناڤاڵنی یه‌كێك له‌ رێبه‌رانی ئۆپۆزیسیۆنی رووسیاش ده‌ستگیر كرا.

ناڤاڵنی كه‌ یه‌كێك له‌ به‌رهه‌ڵستكارانی سیسته‌می سیاسی رووسیایه‌ ره‌خنه‌ی زۆریشی له‌ ڤلادیمێر پوتین هه‌یه‌.
شاره‌كانی مۆسكۆ و سان پترزبۆرگ دوو له‌و شاره‌ گه‌ورانه‌ی رووسیا بوون كه‌ خۆپیشاندانیان تیادا ئه‌نجامدرا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ سه‌رباری ساردبوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری كه‌ش و هه‌وا له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی رووسیا كه‌ سه‌رما له‌ هه‌ندێك شار ده‌گه‌یشته‌ 45 ژێر سفری سه‌دیی، له‌ 120 شاری دیكه‌ی سه‌رتاسه‌ری رووسیا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو

.
دەنگی ئەمریکا بڵاویکردەوە، پۆلیسی ڕوسیا ئەلکسی ناڤاڵنی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی لە مۆسکۆ دەستگیر کردووە، هاوکاتی ئەوە بە هەزاران کەس لە سەرانسەری ڕووسیا گردبوونەوەی ناڕەزاییان لەدژی هەڵبژاردنەوەی پوتن و درێژکردنەوەی خولی سەرۆکایەتییەکەی ئەنجامدا

.
ئەکسی ناڤالنی تەمەن ٤١ ساڵان، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی لە رووسیا و بە دۆست و لایەنگرانی دەورە درابوو، بە ماوەیەکی کورت دوای ئەوەی دروشمی دژ بە رابەرانی رووسیا بەرزکردووەتەوە، وتوویەتی "ئەی ئێوە ساختەچیان و دز و جەردە" لە میانەی گردبونەوەیەکی رێگەپێنەدراو لە ناوجەرگەی مۆسکۆ کە بە پۆلیس تەنرابوو ناڤالی دەستگیرکرا.
بەڵام سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن وێرای دەستگیرکردنی داوای لە هاووڵاتیانی مۆسکۆ ی پایتەخت کردووە بڕژێنە نێو شەقامەکانی پایتەختەوە و لە تویتێکیدا ئەلکسی ناڤالنی نوسیبووی کە ئێوە گردبوونەوە بۆ ئایندەی خۆتان دەکەن نەک بۆ من

.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس دەڵیت نزیکەی ٣ بۆ ٤ هەزار کەس ئامادەی گردبوونەوە رێگەپێنەدراوەکەی مۆسکۆیان کردوە.
لە سەر داوای ڤلادمیر پوتنی سەرۆکی ڕوسیا بە هەزاران لە لایەنگرانی لە سەرمایەکی زۆردا گردبوونەوەیان لە دەیان شاری روسیا ئەنجامداوە بۆ پشتیوانیکردنی لە خۆکاندید کردنەوەی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.
هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری رووسیا رۆژی 18ـی مارسی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی رووسیا ئه‌نجامی ئه‌مجاره‌ش پێشوه‌خته‌ دیاریكراوه‌ و بۆ چواره‌مین جار ڤلادیمێر پوتین ده‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك كۆماری رووسیا، وه‌ به‌لایه‌نی كه‌م تا ساڵی 2024 له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه‌.

 

لوقمان مستەفا - هەولێر

© 2017 Hawler