کانونی یەکەم 06, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

كتێبی (ئاگر و تووڕه‌یی) نهێنییه‌كانی ناو كۆشكی سپی و ژیانی تره‌مپ ئاشكرا ده‌كات

كتێبی ئاگر و تووڕه‌یی نووسه‌ر مایكل وۆلف، باس له‌ ده‌رباره‌ی توانای ده‌روونی دوناڵد تڕه‌مپ سه‌روكی ئه‌مریكا ده‌كات و هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌خاته‌ سه‌ر كارو هه‌ڵسوكه‌وتی تڕه‌مپ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانی و كه‌سانی چوارده‌وری خۆی له‌ ناو كۆشكی سپی، وێنه‌ی سه‌رۆك وه‌ك كه‌سێكی بێ ئارام و بێ توانا له‌ سیاسه‌ت به‌ڕێوه‌بردن نیشان ده‌دات.

كتێبه‌كه‌ له‌ ئێستادا ڕه‌خنه‌ی لێ گیراوه‌، له‌ لایه‌ن دۆنالد تڕه‌مپ و ره‌خنه‌گرانی دیكه‌، هه‌روه‌ها ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ باس و قسه‌ی زۆر گه‌وره‌ی تێدایه‌ ده‌رباره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ چوارده‌وری سه‌رۆكن.
هه‌روه‌ها به‌ پێی هه‌واڵێكی بی بی سی، تڕه‌مپ ده‌رباره‌ی كتێبی ئاگر و تووڕه‌یی وتوویه‌تی كتێبێكی ئه‌فسانه‌ و نووسه‌رێكی فێڵبازه‌.
تڕه‌مپ وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ ده‌ڵێت: من چووم بۆ باشترین زانكۆ و باشترین قوتابی بووم دوای ته‌واوبوونم ده‌ستم به‌ كار كردو بووم به‌ خاون ملیاره‌ها دۆلار و، سه‌رمایه‌دارێكی به‌ناوبانگ، هه‌روه‌ها كارم كرد له‌ ته‌له‌فزیۆن بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنم تۆماركرد و كه‌سانێكی زۆریش به‌وه‌ ده‌زانن.
دوناڵد تڕه‌مپ ناكۆكه‌ و قسه‌ی نووسه‌ر وۆڵف ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ نووسه‌ر دیداری بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر تۆماركردبێت و ده‌ڵێت بوونی نه‌بووه‌ و ته‌نها له‌ خه‌یاڵی خۆی بووه‌ و، له‌ هه‌مان كاتدا ده‌ڵی دیدار كرابووم له‌لایه‌ن نووسه‌ر له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵ.

© 2017 Hawler