کانونی یەکەم 06, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا: ئه‌گه‌ر واشنتۆن كارێكی له‌م جۆره‌ بكات، مۆسكۆ ده‌سته‌وه‌ستان نابێت و وه‌ڵامی خۆی بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت

بڕیارە ئەمڕۆ واشنتۆن سزای نوێ به‌سه‌ر مۆسكۆدا بسه‌پێنێت، لە بەرامبەریشدا، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دانانی سزای نوێ له‌سه‌ر رووسیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر واشنتۆن كارێكی له‌م جۆره‌ بكات، مسكۆ ده‌سته‌وه‌ستان نابێت و وه‌ڵامی خۆی بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت.

لەلایەكی دیكەوە وتەبێژی وەزارەتی دادی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، جێف سێشنس وەزیری دادی ئەمەریکا لەلایەن لێکۆڵەرەوەی تایبەت-ی جەمیس مۆڵەرەوە لێپرسینەوەی لەگەڵداکراوە، لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە دەستوەردانەکەی ڕووسیا لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016ی ئەمەریکا. جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی "ئه‌نجوومه‌نی پیران" گوتی: هه‌ر كاتێك ئه‌مه‌ریكا بڕیارێكی له‌مجۆره‌یدا، پێویسته‌ ئێمه‌ش پێشنیازه‌ دیاریكراوه‌كانمان بۆ سزادانی ئه‌مه‌ریكا بخه‌ینه‌ به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری خۆمان

".
له‌ ساڵی 2014ـه‌وه‌، ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی رۆژئاوا كۆمه‌ڵێك سزایان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند. دواتریش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ مانگی ئابی رابردوودا پرۆژه‌ یاسایه‌كی په‌سه‌ند كرد، كه‌ سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر رووسیا فراوانتر ده‌كات. سێرگی ریابكۆف، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دانانی سزای نوێ له‌سه‌ر رووسیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر واشنتۆن كارێكی له‌م جۆره‌ بكات، مسكۆ ده‌سته‌وه‌ستان نابێت و وه‌ڵامی خۆی بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت. ریابكۆف گوتیشی: "نابێت پێش رووداوه‌كان بكه‌وین، جارێ چاوه‌ڕێی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌كه‌ین، بزانین چ بڕیارێك له‌ دژی ئێمه‌ ده‌دات، ئه‌وكات ئێمه‌ش له‌ ئاست بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی خۆمان ده‌بێت. ئێمه‌ تاوتوێی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ده‌كه‌ین و سه‌رجه‌م بژارده‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ش له‌سه‌ر مێزی سه‌رۆكی رووسیا كراوه‌ ده‌بن، هه‌ركاتێكیش دۆخه‌كه‌ به‌و ئاسته‌ گه‌یشت كه‌ ئه‌مه‌ریكا بڕیارێكی كرده‌یی دوژمنكارانه‌ له‌دژی مۆسكۆ بدات، ئه‌وا ئێمه‌ش ته‌نیا به‌زاره‌كی هه‌ڵوێستی خۆمان نیشان ناده‌ین، به‌ڵكو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی واشنتۆن هه‌موو بژارده‌ كرده‌ییه‌كان له‌به‌رده‌م ئێمه‌ش كراوه‌ ده‌بن

".
جێگەی ئاماژەیە، لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ڕابردووی ئەمریکا، گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و رووسیا زیاتر بووە و بەشێک لە بەرپرسان و ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا، ڕوسیا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە دەستیوەرداوەتە هەڵبژاردنەکان و هۆکار بووە بۆ سەرکەوتنی ترەمپ، بەڵام خودی ترەمپ و ڕوسیاش چەندین جار ئەوەیان ڕەتکردووەتەوە.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، بڵاویکردەوە، سێشنس بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە وەکو بەشێک لە لێکۆڵینەوەکانی جەمیس مۆڵەر سەبارەت بە دەستوەردانەکەی ڕوسیا لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا، بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا دۆناڵد ترەمپ بەربەستی دروستکردووە لەبەردەم یاسا-دا یاخوود نا

.
ئیان پڕایەر، وتەبێژی وەزارەتی دادی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ھەواڵەکەی بۆ دەنگی ئەمەریکا پشتڕاستکردووەتەوە، بەڵام ھیچ وردەکارییەکی دیکەی نەداوە.
چەک کوپەر، پارێزەرەکەی سێشنس، کە گوایە ھاوەڵی وەزیری دادی کردووە لە لێپرسینەوەکەدا، رایگەیاندووە، "ھیچ لێدوانێکی ندیە بیدات لەسەر بابەتەکە".
جێف سێشنس، وەزیری دادی ئەمەریکا یەکەم ئەندامی کابینەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە، کە زانرابێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە لەلایەن مۆڵەرەوە.
ریابكۆف، ئاماژه‌ی به‌ راپۆرتێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد، كه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، بڕیاره‌ له‌ 29ی ئه‌م مانگه‌ واشنتۆن سزای نوێ به‌سه‌ر مۆسكۆدا بسه‌پێنێت

.
هه‌ر له‌ باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌، سێرگی كیسلیاك، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی "ئه‌نجوومه‌نی پیران" و هاوكات باڵیۆزی پێشووی رووسیا له‌ ئه‌مه‌ریكا گوتی: هه‌ر كاتێك ئه‌مه‌ریكا بڕیارێكی له‌مجۆره‌یدا، پێویسته‌ ئێمه‌ش پێشنیازه‌ دیاریكراوه‌كانمان بۆ سزادانی ئه‌مه‌ریكا بخه‌ینه‌ به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری خۆمان، به‌ڵام له‌ئێستادا پێویسته‌ چاودێری بكه‌ین و بزانین ئه‌مه‌ریكا چ پلانێك جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌وكات هه‌ڵوێستی ئێمه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت، كه‌ به‌شی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی واشنتۆن بكات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رووسیاش نه‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

 

لوقمان مستەفا ـ هه‌ولێر

© 2017 Hawler