کانونی یەکەم 06, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

وەفدێکی ئەمریکی بەسەرۆکایەتی جۆن سولیفان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی بەغداد دەدات

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغداد رایگەیاند، وەفدێکی ئەمریکی بەسەرۆکایەتی جۆن سولیفان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی بەغداد دەدات، بەئامانجی تاوتوێکردنی زیادکردنی قەبارەی بەرهەمهێنانی بیانی و کارئاسانی بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق.

بەپێی بەیاننامەیەکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغداد، وەفدەکە هاوبەشەو نوێنەری سەرجەم ئاژانسە جیاوازەکانی تێدایە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختدەکاتەوە لەسەر فراوانکردنی پەیوەندییە ئابورییەکان لەنێوان ئەمریکا و عێراق

.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سولیفان لەسەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقدا کۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی هەوڵەکان بەئامانجی کۆتایی هێنان بە داعش بەشێوەی هەمیشەیی و کارە لەپێشینە ستراتیژییەکان و بەرەوپێشچوونەکان لەهەرێمی کوردستان.
عێراق چاوەڕوانی وەرگرتنی هاریکارییەکی گەورەی داراییە لەئەمریکا، بۆ پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ئەو پارێزگایانەی بەهۆی شەڕی هێزە عێراقییەکان و داعشەوە خاپوربوون.

© 2017 Hawler