کانونی یەکەم 06, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

توركیا و ڕووسیا گفتوگۆ لەسەر كۆبوونەوەی سوچێ دەکەن

وەزیری دەرەوەی توركیا و روسیا، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا باسیان لە چۆنییەتی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی سۆچێ كرد، كە بڕیارە 29 و 30 ئەم مانگە لە روسیا ببەسترێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 28_1_2018، مەولوود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا و لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا، پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و باسیان لە چۆنییەتی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی سۆچێ كرد.
ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، چاوشئۆغلو بە لاڤرۆڤی گوتوە، هەر لایەنێك كە داوەتی ئەو كۆبوونەوەیە دەكرێت پێویستە رەزامەندی توركیای لەسەر وەربگیرێت و لاڤرۆڤیش رازی بوە.
هەروەها چاوشئۆغلو، پێی راگەیاندوە بە هیچ شێوەیەك نابێت یەپەگە بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە بكات، چونكە بە لای توركیاوە یەپەگە تیرۆرستە.

© 2017 Hawler