بازاڕێكی ئینتەرنێت لەتوركیا لە رێگەی راپرسییەكەوە دەریخستووە، كە لەسەدا 85ی هاووڵاتییانی توركیا جەژنی سەری ساڵ لە ماڵەوە دەكەنەوە.
لە راپرسیەكەدا چوار هەزار و 777 كەس بەشداربوون، پرسیاریان لێكراوە لەسەر هەڵسوكەوتیان بۆ كڕین و بازاڕكردنی تایبەت بە سەری ساڵ.
لە راپرسییەكەدا پرسیاری ئەوە كراوە، كە چۆن سەری ساڵ بەسەر دەبەن، لەسەدا 72ی بەشداربووان ماڵەوەیان هەڵبژاردووە بۆ بەسەربردنی جەژنی سەری ساڵ و لەسەدا 13یان وتویانە لە ماڵەوە لەگەڵ هاوەڵانیاندا بەسەری دەبەن.
هەروەها لەسەدا 10ی بەشداربووان بەشداری ئاهەنگی تایبەتی سەری ساڵ دەكەن لە دەرەوە و لەسەدا سێی هاوڵاتییانیش لە دەرەوەی توركیا و لەسەدا دووشیان لە دەرەوەی شارەكان ئاهەنگەكانی سەری ساڵ بەسەر دەبەن.
هاوڵاتییانی توركیا لە مانگەكانی تشرینی دووەم-كانوونی یەكەمدا، دەستیان كردووە بە كڕینی داری جەژن و ئەوەش لەسەدا 30 لەچاو تێكرای كڕینیدا لە ساڵێكدا زیاترە، هاوكات ئامێری دروستكردنی گەنمەشامی دوو هێندە فرۆشی زیادی كردووە، لەگەڵیدا فرۆشتنی یارییەكانی سەر مێز لەسەدا 90 زیادی كردووە.