کانونی یەکەم 06, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

ئۆپۆزسیۆنی توركیا داوای دانوستان لەنێوان سووریا و توركیا دەكات

پارتی گەلی كۆماری جەهەپە، پێشنیارێكی داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا، تا لیژنەیەك پێكبهێنرێت بۆ ئەوەی دانوستاندن لە نێوان توركیا و سووریا دەستپێبكات.
سەركان تۆپال ئەندام پەرلەمانی جەهەپە، لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی (سپۆتنیك)ـی روسی، پێشنیارێكی پارتەكەی ئاشكرا كرد كە دەیەوێت حكوومەتی ئاكپارتی و سووریا لە یەكتری نزیك بكاتەوە، تا لەوروەوە كێشەی ناوەخۆیی سووریا كۆتایی پێ بهێنرێت

.
تۆپاڵ دەڵێت: "داوامان كردوە لیژنەیەك لەناو پەرلەمانی توركیا پێكبهێنرێت تا بچێتە سووریا و، لەگەڵ حكوومەتی سووریا دانوستاندن دەست پێبكات بۆ ئەوەی توركیا و سووریا ناكۆكییەكانیان نەمێنێت. هەروەها پەرلەمانی سووریاش بە هەمان شێوە لیژنەیەك پێكبهێنێت تا لیژنەی هەردوو وڵات، بتوانن بگەنە رێككەوتنی كۆتایی".
ئەگەرچی رەجەب تەییب ئەردۆگان بەردەوام دژایەتی خۆی بۆ بەشار ئەسەد دوپات دەكاتەوە و، بە دكتاتۆر و مر

ۆڤكوژ ناوی دەبات، بەڵام تۆپاڵ ئاشكرای دەكات، ئاكپارتی بە نهێنی پەیوەندییان لەگەڵ ئەسەددا هەیە، بۆیە پێویستە ئەو پەیوەندییە بە ئاشكرا و لەناو پەرلەمانەوە بە یاسایی بكرێت.

© 2017 Hawler